هاتوچۆ داوای قیستی مانگانە دەكات

:: PM:12:11:26/07/2018 ‌
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگەداری شوفێران دەكاتەوە ئەو كەسانەی قیستی مانگانەیان بۆ كراوە و ماوەی چەند مانگێكە نەیانهێناوە، پێویستە پەلە بكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 26ـی تەمووز/ یۆلیۆ، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەكی هاتووە، سەرجەم ئەو شۆفێرانە ئاگەدار دەكەینەوە كە سزای ئۆتۆمبێلیان لەسەرە لە لایەن هاتوچۆی سلێمانی و لەسەر داوای خۆیان بۆیان كراوە بە قیستی مانگانە و لە ماوەی یەك ساڵدا.

لە ئاگەدارییەكی هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرا كراوە، پێویستە سەرجەم قیستەكانیان بدەن، ئێستەش ژمارەیەك لە شۆفێران بری ئەو قیستی مانگانەیان نەداوە، بۆیە پێوەستە لە زووترین كاتدا سەردانی هاتوچۆی سلێمانی بكەن بە مەبەستی پێدانی قیستەكانیان.

 هاتوچۆی سلێمانی بڕیاری داوە لەكاتی خۆی قیستەكان نەدرێت، بەپێچەوانەوە لە لایەن بەشی یاسایی هاتوچۆی سلێمانییەوە بڕیاری دەست بە سەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەكانیان دەردەكرێت.

بە پێی بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2017 دا دەرچووە، سزای ئۆتۆمبێل كراوە بە قیستی مانگانە و پێوەستە شۆفێر لە ماوەی یەك ساڵدا سەرجەم قیستەكان بدات، بڕیارەكەش لە ساڵی ڕابردوو خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.



وشە - رامیار جەواد