بڕیاری كەمكردنەوەی دەوام دەرچوو

:: AM:11:54:14/01/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر ئاشكرای كردووە، بە بڕیاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانبەرانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەرچووە.

ئەمڕۆ سێشەم 14ـی كانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، بە بڕیاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانبەرانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەرچوو.

بڕیارمان دا بە بەخشینی یەك سەعات لە دەوامی ڕۆژانەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان 
باس لەوەش كراوە، لە فەرمانەكەی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئاشكرا كراوە، بڕیارمان دا بە بەخشینی یەك سەعات لە دەوامی ڕۆژانەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، هەروەها دەستنیشانكردنی فەرمانبەرێك لە هەر پرسگەیەك بەمەبەستی هاوكاریكردنی كەمئەندامان.

لە فەرمانەكە ئاشكرا كراوە، ئەو فەرمانە لە ڕێكەوتی هەشتی كانوونی دووەمی 2020 جێبەجێ‌ دەكرێت.

كەمكردنەوەی دەوامی كەمئەندامان لە كاتێكدایە ئێستە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران دەوامی فەرمانبەران تا سەعات سێی دوای نیوەڕۆیە.





وشە - رامیار جەواد