وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم شه‌وی ڕابردوو پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له سكرتێری گشتی هاوپه‌یمانی ناتۆ "ینس ستۆلتنبێرگ" پێگه‌یشت و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و دۆخی عێراقیان تاوتوێ كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناوه‌رۆكی گفتوگۆی حه‌كیم و ستۆلتنبێرگی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، له پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه پێشهات و دوا گۆڕانكارییه‌كانی دۆخی عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان تاوتوێ كرد.
داوای سه‌روه‌ری عێراق و ڕێگری له بوونی به گۆڕه‌پانی ململانێكان كردووه
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی له گرنگی ڕۆڵی عێراق و په‌ره‌پێدانی سیسته‌می به‌رگری و سه‌روه‌ری وڵاته‌كه كردووه‌ته‌وه، به جۆرێك كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوور بێ له ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ناكرێ وڵاته‌كه بكرێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به وه‌كاله‌ت.
ئه‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی سكرتێری هاوپه‌یمانی ناتۆ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كاتێكدایه كه به‌هۆی كوشتنی قاسم سلێمانی له به‌غدا و گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، ته‌واوی مه‌شقی هێزه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن ناتۆ وه‌ستێنرا و به‌شێك له سه‌رباز و ڕاهێنه‌رانیشیان له عێراق كشانده‌وه.