به‌هۆى كوژرانی سه‌ربازێكی سووپای عێراقی له هێرشێكی چه‌كدارانی داعشدا، هێزه‌كانى عێراقى له سه‌رجه‌م سنووره‌كانى شارى كه‌ركووك خرانه حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ى كانوونى دووه‌م سه‌عات 10ى شه‌و، چه‌كدارانی ڕێكخراوی داعش لە سنووری گوندی ئەلبو محەمەدی سەر بەشارۆكه‌ى داقووقی باشووری شارى کەرکووك هێرشیان كردووه.
ڕوونكراوه‌ته‌وه، هێرشه‌كه بۆ سەر فەوجی سێی لیوای 15ی فرقەی 11ی سووپای عێراق بووه، كه لە ئەنجامدا سەربازێك بەناوی عیماد حەبەش کوبەیس ته‌مه‌ن /25 ساڵه/ كوژراوه.
كه‌ركووك له 2014ـه‌وه كه سوپای عێراق هه‌ڵات له ترسی داعش و پێشمه‌رگه به په‌له شوێنی گرتنه‌وه و پاراستی، له‌و سێ ساڵه‌دا دۆخه ته‌ناهییه‌كه‌ی به ته‌واوی كۆنترۆڵ كرا، له‌وكاته‌ی پێشتر رۆژانه ته‌قینه‌وه‌ی تیادا تۆمار ده‌كرا، به‌ڵام دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، شاره‌كه پێشكه‌شی عێراق كرایه‌وه و دۆخی ته‌ناهیی ناجێگیره.