به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر رای گه‌یاند، دوو نه‌خۆشیی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، چاك بوونه‌ته‌وه و باری ته‌ندروستییان ته‌واو جێگیر بووه‌ته‌وه.
چاكبووه‌كان ته‌نیا له هه‌ولێر گه‌یشته 159 كه‌س
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی نیسان، د. دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر به "وشه"ی راگه‌یاند، دوو نه‌خۆشیی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و باری ته‌ندروستییان ته‌واو جێگیر بووه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه كه كۆی گشتی چاكبووه‌كان ته‌نیا له هه‌ولێر گه‌یشته 159 كه‌س.
كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان 347 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و رێژه‌یه 320 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و چوار كه‌سیش مردوون.