پێشمەرگەیەكی دێرینی یەكێتی: بڕینی مووچەی خەڵكی كوردستان تاوانێكی نامرۆڤانەیە

:: PM:07:55:27/04/2020 ‌
پێشمەرگەیەكی دێرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رای دەگەیەنێت، بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان زۆر نامرۆڤانەیە و شیعە لە دەرەوەی عەقلی خۆیان بەرنامەیان بۆ درانراوە.

ئەمڕۆ دووشەم 27ی نیسان، كەیفی عەلی پێشمەرگەی دێرینی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بۆ "وشە" گوتی، ئەگەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان مافی فرۆشتنی نەوتی نییە بەشێوەیەكی سەربەخۆ و دوور لە دەسەڵاتی بەغدا، ئەوە مانای لاوازیی حكوومەتی بەغدایە، كوردستان بە گوێرەی دەستوور دەسەڵاتەكانی دیاری كراون.

بڕینی مووچەی خەڵك لەلایەن بەغداوە سزدانی بەكۆمەڵ و جەنگی دەروونیە لە بەرانبەر گەلی كوردستان و دەچێتە چوارچێوەی شێوازەكانی جینۆسایدی ئابووری
كەیفی كه‌ هاوكات به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتیی شوێنه‌واری‌ كوردستانه‌ دەڵێ‌، رێكاری بڕینی مووچەی خەڵك لەلایەن بەغداوە زۆر نامرۆڤانەیە و سزدانی بەكۆمەڵ و جەنگی دەروونیە لە بەرانبەر گەلی كوردستان و دەچێتە چوارچێوەی شێوازەكانی جینۆسایدی ئابووری، بۆیە ئەركی داواكاری گشتی هەرێم و ڕێكخراوەكانی تری فەرمانبەرانە  كە لە دادگای فیدراڵی و لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای یاسایی تۆمار بكەن.

"حكوومەتی بەغدا لە حكوومەت ناچێ كەس نازانێ چیە بەدرێژایی مێژوو شیعە زۆرینەی ڕەهای عێراق بوونە بەڵام بەهۆی ئەوەی كە شایستەی حوكمرانی نەبوونە هەمیشە  حكومراون ئەوە چەندین جارە ڕێك ناكەون لەسەر كاندیدێك بۆ سەرۆكی حكوومەت لەبەر ئەوەی عقڵیان لەدەروەی ئیرادەی خۆیان بەرنامەی بۆ دانراوە" ئەو پێشمەرگە دێرینەی یەكێتی وای گوت .


وشە - سه‌رخێڵ هاشم