شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایان كردووه و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه ده‌كات.
ئه‌م ئێواره‌یه كۆبوونه‌وه‌ی شه‌نده‌كه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ عه‌لی عه‌للاوی، وه‌زیری دارایی عێراق له میوانخانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌ستی پێ كرد.
گفتوگۆی ورد ده‌كرێ له‌سه‌ر كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا
به‌گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌یه‌كی "وشه" له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی ورد ده‌كرێ له‌سه‌ر كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و پرسی نه‌وت و بودجه و مووچه.
پێشتر شانده‌كه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و مسته‌فا كازمی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دابوو. له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا شاندی هه‌رێم به‌ته‌واوی نیازپاكی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌ربڕیبوو.
ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ "وشه" گوتی، كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا رێككه‌وتنێكی گشتگیر بكه‌ن و كۆتایی به هه‌موو كێشه‌كان بهێننز
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی هه‌ستده‌كرێ نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی باش له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان باش بن.
دوێنی سێشه‌م شاندی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غدا. قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سه‌رپه‌رشتی شانده‌كه ده‌كات. پێشتر مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان رای گه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر به‌غدا نیازی رژدی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌بێت ئه‌وه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.