ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا كه زۆرینه‌یان كۆماریخوازن به جیاوازی پێنج ده‌نگ، جێف سێشنز، پاڵێوراوی دۆناڵد تره‌مپ بۆ پۆستی وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریكای په‌سند كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نۆی شوبات/فێبرایه‌ر، ئاژانسی هه‌واڵی BBC رای گه‌یاندووه، ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگی به پاڵێوراوی وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریكا دا كه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان كرابوو، جێف سێشنز به 52 ده‌نگی ئه‌رێ و 47 ده‌نگی نه‌خێر به فه‌رمی بوو به وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریكا.
له دوای پاڵاوتنی سێشنز له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه، دیموكراته‌كان به توندی به‌گژ ئه‌و بڕیاره‌دا چوونه‌وه، سێشه‌می رابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران دیموكراته‌كان هێرشی توندیان كرده سه‌ر سێشنز و به ره‌گه‌زپه‌رست وه‌سفیان كرد، ئه‌وه‌یش بووه هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن دانیشتنه‌كه درێژه بخایه‌نێت.
سێشنز له سه‌رده‌می رۆناڵد ریگان پاڵێوراوی پۆستی دادوه‌ری فیدڕاڵی بوو و ئه‌زموونێكی درێژخایه‌نی هه‌یه له كاری دادوه‌ریدا له ئه‌مه‌ریكا و نوێنه‌ری ویلایه‌تی ئالابامایه له ئه‌نجوومه‌نی پیران.
جێف سێشنز له ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا چووه ناو تیمی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ و پاڵپشتی خۆی بۆ ئه‌و پاڵێوراوه‌ی حزبه‌كه‌ی پیشان دا.
له دوای سوێندخواردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له 20ی كانوونی دووه‌مدا، ده‌بوو تا ئێسته سه‌رجه‌م كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ ده‌نگیان پێ درابایه، به‌ڵام تره‌مپ دیموكراته‌كان به‌وه تاوانبار ده‌كات رێگرن له به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوون و پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی و سێشنز شه‌شه‌م پاڵێوراوه له نێوان 15 پاڵێوراوی كابینه‌كه‌ی تره‌مپ كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیرانه‌وه په‌سند كراوه.