هەوڵی كودەتا لە پۆلیڤیا دەدرێت

:: AM:08:50:27/06/2024 ‌
ژمارەیەك لە سەربازانی وڵاتی پۆلیڤیا، شەوی رابردوو هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی كۆشكی سەرۆكایەتیی پۆلیڤیایان دا. دوای كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە، سەرۆكی ئەو وڵاتە رای گەیاند كە هەوڵی كودەتا لە وڵاتەكەی هەبووە.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ پێنجشەم 27ی حوزەیران، لە رۆژنامەی "دەیبەر"ی ئەو وڵاتەی وەرگرتووە، لەسەر زاری جەنەراڵێك كە ویستوویەتی كودەتا بكات بڵاوی كردووەتەوە، ئەو جەنەراڵە لە گۆڕەپانی مۆریلۆ بۆ رۆژنامەنووسان قسەی كردووە و رای گەیاند، ئەو وڵاتە دەگەڕێنینەوە ئاراستە دروستەكە. دواتر هێزی وڵاتەكە كۆنترۆڵی دۆخەكەیان كرد.

لویش ئارسی سەرۆكی پۆلیڤیا لەوبارەیەوە رای گەیاند، هەوڵی كودەتا لە ولاتەكەی هەبووە و داوای لە جەنەراڵ خوان خۆسیە زۆنیگا كرد، هێزەكانی بكشێنێتەوە كە دەستیان بەسەر ناوەندی لاباز گرتووە.

هاوكات فەرماندەكانی مەكسیك و هیندۆراس، دەستبەجێ سەركۆنەی ئەو كودەتایان كرد و بە كودەتایەكی روون ناویان برد.

ئیڤۆ مۆرالیس سەرۆكی پێشووی وڵاتەكە، داوای لە پشتیوانانی دیموكراتی كرد و تەواوی رێیە سەرەكییەكان بگرن. ئەوەشی گوت كە كۆمەڵێك لە فەوجی چالاباتای تایبەت "میندیز ئاركۆس"، دەستیان بەسەر گۆڕەپانی مۆریلۆ گرتووە. پێدەچێ ئەوان پێشتریش هەوڵی كودەتایان داوە.

داوا لە دیموكراتیخوازەكان كرا پاڵپشتی لە وڵاتەكەیان بكەن بەرانبەر ئەوانەی كار لە دژی دیموكراتی و بەرژەوەندییەكانی گەلی پۆلیڤیا دەكەن.

ماوەی چەند رۆژێكە پروپاگەندە لەو وڵاتە بڵاو بووەتەوە كە گوایە جەنەراڵ زۆنیگا لە كارەكەی دوور دەخرێتەوە، ئەوەش وایكرد جەنەراڵەكە هەوڵی كودەتا بكات. 

جارێ وردەكاریی كودەتاكە بە روونی ئاشكرا نەكراوە و چاوەڕێ دەكرێ لە داهاتوودا، وردەكارییەكان بۆ دنیا بخرێتە بەرچاو و روونتر ببێتەوە.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د