زیقار.. لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆدا پێنج خوشك و برا و برازایەكیان گیانیان لەدەست دا

:: PM:08:47:30/06/2024 ‌
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی زیقار رای گەیاند، لە ئەنجامی رووداوێكی سەختی هاتوچۆدا تەواوی ئەندامانی خێزانێك گیانیان لەدەست دا. 

ئەمڕۆ یەكشەم 30ی حوزەیرانی 2024، ماڵپەڕێكی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەكی پۆلیسی هاتوچۆوە بڵاوی كردەوە، لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆدا لە "سوق شیوخ" لە پارێزگای زیقاردا تەواوی ئەندامانی خێزانێك گیانیان لەدەست دا. 

بەپێی قسەی سەرچاوەكە، سەرنشینەكانی ئۆتۆمبێلەكە شەش كەس بوون، كە پێنج لەوان خوشك و بران و شەشەم كەسیشیان برازایانە. 

تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە هیچ راگەیەنراوێكی فەرمی لەبارەی رووداوەكە بڵاو نەكراوەتەوە و هۆكاری رووداوەكە نەزانراوە، كە ئایا كێشەی تەكنیكی بووە لە ئۆتۆمبێلەكە یا سەرپێچی هاتوچۆو و تیژڕۆیی و پێكدادان.


وشە - پۆڵا مەحموود