زەنگی مەترسی لەبارەی گەرمای عێراقەوە لێدرا... مێژووییە و پێشتر تۆمار نەكراوە

:: PM:11:03:30/06/2024 ‌
وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق لەبارەی ئەو پلە گەرمییانەی كە ئەم هاوینە لە عێراقدا تۆمار كراون رای گەیاند، لە مێژوودا هاوشێوەی نەبووە و پێشتر تۆمار نەكراون. 

ئەمڕۆ یەكشەم 30ی حوزەیرانی 2024، عەون زیاب وەزیری سەرچاوەكانی ئاو، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راى گەیاند، لە رووی كەشوهەواوە عێراق بە سەختترین كاتەكانیدا گوزەر دەكات، مانگی حوزەیران لە عێراقدا هەرگیز بەمشێوەیە و بە درێژایی مێژوو وەك ئێستە گەرم نەبووە. 

وەزیرەكەی عێراق ئاماژەیشی كرد، كە ئەو پلە گەرمییانەی ئێستە و مانگی رابردوو تۆمار كراون پێشتر تۆمار نەكراون و مێژوویین. روونیشی كردەوە، كە ئێستە بەرزترین پلەی گەرما و رادەی بەهەڵمبوون هەیە.

زیاب بەهۆی ئەم گەرما مێژووییەی عێراقەوە زەنگی مەترسیشی لێدا و گوتى، ئەمەی روو دەدات سەختترین قۆناغی كەشوهەوایە بۆ عێراق و سامانی ئاو لە عێراقدا.


وشە - پۆڵا مەحموود