كارتی نیشتمانی دەگۆڕێت

:: AM:10:09:01/07/2024 ‌
شێواز و قەبارەی كارتی نیشتمانی دەگۆڕێت و دەكرێتە رەنگاوڕەنگ، وەزیری ناوخۆی عێراقیش دەڵێت، ئەم كارتە نوێیە بە هیچ جۆرێك ساختە ناكرێت.

ئەمڕۆ دووشەم یەكی تەمووز، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ، كارگەی چاپی ڕەنگاوڕەنگی كارتی نیشتمانیی كردەوە كە بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەڵمانی دروست كراوە.

شەمەری ڕای گەیاند، كارگەكە پێداویستییەكانی عێراق بۆ چاپكردنی كارتی نیشتمانیی بە تایبەتمەندی زۆر پێشكەوتوو دابین دەكات، كە بە هیچ شێوەیەك ساختە ناكرێت.

وەزیری ناوخۆ ئەوەشی روون كردەوە، ئەو هاووڵاتییانەی كە لەمەودوا داواكاری پێشكەش دەكەن، كارتی نیشتمانیی ڕەنگاوڕەنگیان بۆ چاپ دەكرێت و ئەوانەش كە ماوەی كارتە كۆنەكانیان بەسەردەچێت، بۆیان دەكرێت بە ڕەنگاوڕەنگ.

وەزیری ناوخۆی عێراق ڕای گەیاند، تا ئێستە 39 ملیۆن كارتی نیشتمانیی چاپ كراوە كە كراوەتە تاكە بەڵگەنامەی فەرمی بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكان و بە خستنەگەڕی كارگە نوێیەكەش، گرفتی دواكەوتنی دەركردنی چارەسەر دەبێت.



وشە - سۆران عەزیز