سەرۆک بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە باڵوێزى چین لە عێراق دەکات

:: PM:09:46:03/07/2024 ‌
لە چوارچێوەی سەردانەكەی سەرۆك بارزانیدا بۆ بەغدا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەم سێی تەمووزی 2024، لە شاری بەغدا سەرۆک بارزانی پێشوازی لە "تسوی وی" باڵوێزى چین لە عێراق کرد.

بەپێی راگەیەنراوێكی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و سەرۆک بارزانی هۆکارەکانی سەردانەکەی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی عێراقی خستەڕوو و ڕای گەیاند، کە نییەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ دەبیندرێت و بە دەرفەتێکی باشی لەقەڵەم دا بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکان.

زیاتر هاتووە، هەر لەو دیدارەدا بالوێز چین خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا نیشان دا و پشتیوانیی وڵاتەکەشی بۆ چارەسەربوونی گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕاگەیاند. هەروەها خۆشحاڵیی خۆیشی بۆ دیاریکردنی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان دەربڕی.

پێوەندییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی چین لە بوارە جیاجیاکان تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو.


وشە - پۆڵا مەحموود