بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی فریاكەوتنی ئۆزپاكستان، بەهۆی تەقینەوەی غاز لە مزگەوتێكی ئەو وڵاتەدا سێ كەس گیانیان لە دەست دا و 10ی تریش بریندار بوون.
ئەمڕۆ دووشەم 31ی ئاداری 2025، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی فریاكەوتنی ئۆزپاكستاندا كە لە چەنەڵی تلگرافی فەرمی خۆیاندا بڵاویان كردووەتەوە، غازێك لە گەرماو "حەمام"ـی مزگەوتێكی ناوچەی ئەندیجان لە رۆژهەڵاتی ئۆزپاكستان تەقیوەتەوە.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، سی كەس گیانیان لە دەست داوە و 10 برینداریش هەن.
لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەیش دراوە، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێ كردووە و لایەنە فەرمییەكانیش رەنگە دوای جەژن بگەنە هۆكاری رووداوەكە.
جێگەی ئاماژەیە لە هەندێ وڵاتی ئیسلامی ژوورێكی چەند ژوورێكی بچووكی دابڕێنراو لە مزگەوت هەن كە مسوڵمانان وەك نیمچە گەرماوێك بەكار دەهێنن.