نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی دامەزراندنی هەر یەک لە حزبی شیوعیی کوردستان و حزبی شیوعیی عێراق کرد.
لە سەرەتای پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی داوە له یادى دامه‌زراندنى هه‌ر دوو حزبى شیوعیى عێراق و كوردستاندا، به گه‌رمى پیرۆزبایى له سه‌ركردایه‌تیى هه‌ردوو حزب و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ریان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
لە بەسێکی تری پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمدا هاتووە ''له‌م یاده‌دا ڕۆڵى نیشتمانى و خه‌بات و تێكۆشانى هه‌ر دوو حزب له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دیكتاتۆرى و به‌شدارییان له ژیانى سیاسی‌دا به‌رز ده‌نرخێنین، هه‌روه‌ها به ڕێزه‌وه یادى ئه‌و تێكۆشه‌رانه ده‌كه‌ینه‌وه كه خزمه‌تى گه‌ل و نیشتمانیان له ڕیزه‌كانى حزبى شیوعیدا كرد''.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی پەیامەکەیدا دروودی ئاراستەی گیانى شه‌هیدانى هەر دوو حزبى شیوعى و هه‌موو شه‌هیدانى كوردستان کردووە.