له په‌كین له‌م هه‌فته‌یه‌دا قسه‌ی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر كاتی دیداری ڕووبه‌ڕووی سه‌رۆك تره‌مپ و سه‌رۆك شی جینپینگی چین. هه‌ندێك پسپۆڕی چینی ده‌ڵێن، پێویسته هه‌ردوو سه‌ركرده چه‌ند مانگێك چاوه‌ڕێ بكه‌ن تا تره‌مپ بڕیاری ته‌واو ده‌دات له‌باره‌ی ئه‌و باجانه‌ی ده‌یسه‌پێنێت به‌سه‌ر چیندا و ببینێت چین چۆن وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
ده‌توانم ده‌ست تێوه‌رده‌م و بڵێم: "ببوورن، سه‌رۆكان، به‌ڵام پێویسته ئێوه دوو كه‌س وه‌ك بڵێیت سبه‌ینێ یه‌كتر ببینن. به‌ڵام نه‌ك بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر باج، بازرگانی و تایوان.
"بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی هه‌ژێنه‌ری له ڕێگه‌دایه بۆمان كه له‌دایكبوونی ژیری ده‌ستكردی گشتییه. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و چین ئه‌و دوو زلهێزهن كه نزیك ده‌بنه‌وه له (ئه‌ی جی ئای) سیستمگهلێك كه وه‌ك مرۆڤه زیره‌كه‌كان زیره‌ك ده‌بن، یان زیره‌كتر له هه‌موو مرۆڤێكی زیره‌ك و ده‌توانن خۆیان فێربن و هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن به ویستی خۆیان. هه‌ردووكتان هه‌ر چۆنێك بیر ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام مێژوو حوكمتان له‌سه‌ر ده‌دات، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه ئایا هاوكاری ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی پێكهاته‌یه‌كی جیهانی جێ متمانه و بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆمپیوته‌ره زۆر زیره‌كانه، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی باشترینیان لێ وه‌رگرێت و خراپترینیان سنووردار بكات."
ده‌زانم زۆر كه‌س ئه‌مه به فیرۆدانی كات ده‌زانن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئاژاوه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن كارگێڕی نوێی واشنتنه‌وه ڕووی داوه، به‌ڵام ئه‌مه ڕێگریی ناكات له‌وه‌ی كه ڕوانگهكهم به به‌رزترین ده‌نگ بڵێم. چونكه وه‌ك چۆن كۆنترۆڵی چه‌كی ناوه‌كی سۆڤییه‌ت-ئه‌مه‌ریكا بوو به‌هۆی سه‌قامگیری دنیا له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه، ئاوهاش هاوكاریی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و چین له بواری ژیری ده‌ستكرد ده‌بێته هۆی دڵنیابوون له‌وه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر، كۆنترۆڵی سیستمی زیره‌كی ده‌ستكرد بكه‌ین كه به خێرایی له پێشكه‌وتندان بۆ سه‌قامگیریی دنیای سبه‌ینێ.
سیستمه‌كانی زیره‌ی ده‌ستكرد و ڕۆبۆته مرۆڤئاساكان قازانجێكی زۆر بۆ مرۆڤایه‌تی به‌دی دێنن، به‌ڵام ده‌كرێت زۆر وێرانكه‌ر و ناجێگیربن ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی به‌هاكان و بێ كۆنترۆڵ بن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا پلانێكی زۆر داڕێژرێت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان چی ده‌كه‌ن بۆ كار و چۆن ئه‌و شكۆیه بپارێزن كه له كاركردنه‌وه به ده‌ستی ده‌هێنن، كاتێك ئامێره‌كان ده‌توانن زۆر شت باشتر له مرۆڤ ئه‌نجام بده‌ن. له‌وانه‌یه ملیۆنان كه‌س له هه‌مان كاتدا كاره‌كانیان و شكۆیان له ده‌ست بده‌ن، ئه‌مه‌ش ڕێچكه‌یه‌كه بۆ ئاژاوه.
ئابووریناسێكی به ئه‌زموونی چینی بۆ منی ڕوون كرده‌وه كه چین زۆر ئاگاداره له‌م مه‌ترسییانه: "ئه‌مڕۆ، زۆر چینی ناتوانن كار بدۆزنه‌وه. له‌گه‌ڵ زیره‌كی ده‌ستكردیشدا بۆ تاهه‌تایه ناتوانن كار بدۆزنه‌وه. چی ڕوو ده‌دات ئه‌گه‌ر نه‌توانن كاری گونجاو بدۆزنه‌وه" چونكه "٧٠٪ی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی ڕۆبۆتن؟ ئه‌مه زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێت."
كات نه‌ماوه بۆ بیركردنه‌وه له چۆنیه‌تیی گونجاندنمان، هێشتا ده‌توانین زۆر كورتبین بین كاتێك پێوه‌ندیی به نیشانه‌كان و ئاگاداركردنهوهكانهوه هه‌یه. دوای 10 ساڵی تر، ڕۆژنامه‌نووسان چی ده‌ڵێن گرنگترین هه‌واڵ هی پایزی ٢٠٢٤ بوو كه ده‌بوایه سه‌رنجی زیاتری بدرێتێ، به ڕه‌چاوكردنی ئه‌نجامه درێژخایه‌نه‌كانی؟
ئایا ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنی دووه‌می دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆك له نۆڤێمبه‌ری ٢٠٢٤ بوو؟ یان ده‌ڵێن بڕیاری ئۆبه‌ر بوو له سێپتێمبه‌ری ٢٠٢٤ ده‌ست بكات به پێشكه‌شكردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی بێ شۆفێری وهیمۆ له ئه‌پلیكه‌یشنی داواكردنی سواربوونهكهی له ئۆستن و ئه‌تلانتا - له جیاتی شۆفێره مرۆییه‌كانی ئۆبه‌ر.
له‌م خاڵه‌دا من ده‌نگ ده‌ده‌م به بێ شۆفێربوونی ئۆبه‌ر.
ئایا ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ بوو له نۆڤێمبه‌ر؟ یان ده‌ڵێن جه‌نگی دیسێمبه‌ری ٢٠٢٤ بوو له دارستانێكی به‌فراوی نزیك خاركۆڤی ئۆكرانیا، كه له‌لایه‌ن وۆڵ ستریت جۆرناڵه‌وه ڕاپۆرت كراوه، كه تێیدا هێزه‌كانی ئۆكرانیا هێرشیان كرده سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كی ڕووسی به درۆنی ڕۆبۆتی چوار چه‌رخی- هه‌ندێكیان به ڕه‌شاش ته‌یار كرابوون، یان به ته‌قه‌مه‌نی پڕكراون و به پشتگیریی درۆنی ئاسمانی له سه‌ره‌وه - له هێرشێكی "هاوئاههنگكراوی بێ سه‌رنشین"ی وشكانی و ئاسمانی "له‌سه‌ر ئاستێك كه پێشتر نه‌كراوه، كه‌واته لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی جه‌نگ ده‌ست پێ ده‌كات كه تێیدا مرۆڤه‌كان تا ئاستێكی زۆر له هێڵی پێشه‌وه‌ی مه‌یدانی جه‌نگ دوور خراونه‌ته‌وه، لانیكه‌م له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تادا."
من ده‌نگ ده‌ده‌م به هێرشی ئاسمانی و وشكانی ئۆكرانیا كه هه‌مووی ڕۆبۆته بێ مرۆ.
با پرسیارێكی تریش بكه‌ین شتێك له بیرمدایه، چونكه به‌شداریی كۆنفرانسێك ده‌كه‌م له چین: ئایا ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ بوو له نۆڤێمبه‌ری ٢٠٢٤، یان ده‌ڵێن ئه‌و ڕاستییه بوو كه ئاهه‌نگی ته‌له‌ڤزیۆنی ساڵی نوێی مانگی چینی له‌م ساڵه‌دا كه زیاتر له ملیارێك كه‌س ته‌ماشایان كرد، "١٦ ڕۆبۆتی مرۆڤئاسا"ی تێدا بوو كه سه‌ركه‌وتنه سه‌ر شانۆ. "به چاكێتی گوڵداری ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌وه، به‌شدارییان كرد له سه‌مایه‌كی ناسراو.. ده‌سماڵی سووریا‌ن به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ماكاره مرۆییه‌كان ده‌سووڕانده‌وه،" هه‌روه‌ك ڕاپۆرتی پێداچوونه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای M.I.T باسی كرد. له كاری ڕۆژانه‌یاندا ئه‌م ڕۆبۆتانه له مۆنتاجی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی كار ده‌كه‌ن. سه‌ماكردن ته‌نیا خولیایان بوو.
ده‌توانم نموونه‌یه‌ك ببینم بۆ سه‌ماكارانی ڕۆبۆتی مرۆڤئاسا.
هه‌ر سێ نموونه‌كه له‌و ڕێككه‌وتنه‌ی ئێسته ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه، وه‌ك نووسه‌ری ته‌كنه‌لۆجیای تایمز كێڤن ڕووز تێبینی كرد، كه A.G.I ته‌واو خه‌ریكه زووتر دێت له‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵك بیریان لێ كرده‌وه، "زۆر زوو له‌وانه‌یه له ٢٠٢٦ یان ٢٠٢٧ به‌ڵام له‌وانه‌یه هه‌ر ئه‌مساڵ بێت."
ئه‌ی جی ئه‌ی تاكه سیستمه كه ده‌توانن بیركاری، فیزیا، بایۆلۆجی، كیمیا، زانستی ماده، شێكسپیر، شیعر و ئه‌ده‌بیات وه‌ك زیره‌كترین مرۆڤه‌كان فێر بن، به‌ڵام هه‌روه‌ها ده‌توانن به‌سه‌ر هه‌موویاندا بیر بكه‌نه‌وه و پێوه‌ندییه‌كان ببینن كه هه‌ر مرۆڤێك چه‌ند زاناش بێت ئه‌وه ناتوانێت.
وه‌ك كره‌یگ ماندی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی توێژینه‌وه و ستراتیجی مایكرۆسۆفت بۆ منی باس كرد: له‌وانه‌یه پێش كۆتایی سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ، نه‌ك ته‌نیا ئامرازێكی كۆمپیوته‌ری نوێمان دروست كردووه، "ئێمه جۆرێكی نوێمان دروست كردووه- ئامێری زۆر زیره‌ك."
"جۆری بوونی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای كاربۆنه. ئه‌م جۆره نوێیه له‌سه‌ر بنه‌مای سیلیكۆنه،" ماندی ڕوونی كرده‌وه. "بۆیه، پێویسته ده‌ستبه‌جێ ده‌ست بكه‌ین به دیاریكردنی ڕێگه‌یه‌ك بۆ پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره زۆر زیره‌كه و له كۆتاییدا پێكه‌وه له گه‌شه‌دا بین له‌گه‌ڵی."
ئێمه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ زۆر جۆری تر له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر پێكه‌وه ژیاوین، "به‌ڵام ئێمه هه‌میشه له هه‌موویان زیره‌كتر بووین،" زیاتر گوتی. "به زوویی جۆرێكی نوێ ده‌بێت كه له ئێمه زیره‌كتر ده‌بێت و به‌رده‌وام زیره‌كتر ده‌بێت. ئێمه به‌رزترین ئاستی هۆش له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه فراوان ده‌كه‌ین، له‌وه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌توانن وێنای بكه‌ن و پرۆگرامی بكه‌ن بۆ كۆمپیوته‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كان ده‌ست بكه‌ن به فێربوونی خۆیان، به كرده‌یی بێ سنوور."
ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی چین له زیره‌كی ده‌ستكرددا، ته‌نیا له ساڵی ڕابردوودا كردوویه‌تی به ته‌واوه‌تی ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه په‌كین و واشنتن ئێسته دوو زلهێزی هۆشی ده‌ستكردی دنیان.
ئه‌گه‌ر ناته‌بایت له‌گه‌ڵ ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه، ئه‌وه بزانه سه‌رۆك وه‌زیرانی چین لی چیانگ، كۆڕبه‌ندی گه‌شه‌پێدانی چینی كرده‌وه، ئه‌و ڕووداوه‌ی منی ڕ‌اكێشا بۆ په‌كین، به شانازییه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه چۆن سیستمی زیره‌كیی ده‌ستكردی DeepSeek ی چین كه به تازه‌یی ئاشكرا كراوه "به گوڕ هاته مه‌یدانه‌وه" كه "هێزی زه‌به‌لاحی داهێنان و داهێنه‌ری گه‌لی چینی" به‌رجه‌سته ده‌كات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، زیاتر گوتی، "٢٠٢٥ ده‌توانێت ساڵی به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵی ڕۆبۆتی مرۆڤئاسا بێت له چین." ڕاپۆرتێكی نوێی مۆرگان ستانلی باسی زاڵبوونی چینی كرد به‌سه‌ر ڕۆژئاوادا له پیشه‌سازیی ڕۆبۆتی مرۆڤئاسادا، كه زۆربه‌ی كۆمپانیا لیست كراوه سه‌ره‌كییه‌كان كۆنترۆڵ ده‌كات. ئه‌مانه ڕۆبۆتی تێكه‌ڵ به هۆشی ده‌ستكردن كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش وه‌ك مرۆڤه‌كان ده‌جووڵێن و قسه ده‌كه‌ن.
پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م سیستمانه‌ی A.G.I جێگیر بن و فراوان بن، پێویستمان به‌وه‌یه هه‌ردوو زلهێز به ڕاستی ده‌ست بكه‌ن به داڕشتنی چوارچێوه‌یه‌كی ڕێكخستن و ته‌كنه‌لۆجی كه ڕێككه‌وتنێك دڵنیایی بێت بۆ كردنی ئه‌م سیستمانه، به جۆرێك له بیركردنه‌وه‌ی ئه‌خلاقی و كۆنترۆڵی به‌كارهێنانی تێكه‌ڵكراو بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگریان لێ بكرێت له به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن ئه‌كته‌ره یاخیبووه‌كانه‌وه بۆ چالاكییه ناجێگیركهرهكانی جیهانی یان خۆیان یاخی بن. پێویستمان به سیستمی به‌ڕێوه‌بردن هه‌یه كه دڵنیا بین سیستمه‌كانی هۆشی ده‌ستكرد، هه‌میشه كار ده‌كه‌ن و خۆیان چاودێری ده‌كه‌ن به گونجاندن له‌گه‌ڵ خۆشگوزه‌رانی مرۆڤ و ئامێر.
سه‌رده‌مێك هه‌بوو زۆر كه‌س پێیان وابوو كه پڕۆژه‌یه‌كی وا ته‌نیا وڵاتانی دیموكراسی هاوپه‌یمان ده‌یانتوانی بیكه‌ن و پاشان پێشكه‌شی دنیای بكه‌ن. ببوورن، زۆر دره‌نگه. چین به شێوه‌یه‌كی گه‌وره كه‌لێنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه كه‌م كردووه‌ته‌وه و له دیموكراسییه‌كانی تری تێپه‌ڕاندووه. ئه‌مه ناتوانرێت به‌بێ په‌كین بكرێت. كه‌واته ده‌زانن كێ بۆ خوان دێت؟ ئێسته مێزێكه بۆ دوو كه‌س. به‌ڕێز تره‌مپ، به‌ڕێز شی تكایه به‌م ڕێگه‌یه‌دا وه‌رن. مێژوو چاوی له‌سه‌ر ههردووكتانه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دروستكردنی بارودۆخ بۆ ڕێگه‌دان به په‌كین و واشنتن كه هاوكاری بكه‌ن له‌سه‌ر سیستمێكی یه‌كگرتوو، بۆ متمانه و به‌ڕێوه‌بردنی ژیری ده‌ستكرد، كارێكی ئاسان نابێت بۆ سه‌ركرده‌كانی چین و ئه‌مه‌ریكا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوێگرتن له پسپۆڕان و به‌رپرسانی چینی له‌م كۆنفرانسه‌دا، هه‌ست ده‌كه‌م چینییه‌كان وه‌ك ئه‌مه‌ریكییه‌كان وان: هێشتا هه‌وڵ ده‌ده‌ن مێشكیان له‌سه‌ر ئه‌و توانا نوێیانه ئاماده بكه‌ن كه ئه‌م سیستمه نوێیانه‌ی ژیری ده‌ستكرد پێشكه‌شی ده‌كه‌ن. ئه‌وان دوودڵن له نێوان ویستنی ئه‌نجامدانی هه‌موو شتێك بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كۆمپانیاكانیان له پێشبڕكێی ژیری ده‌ستكرددا له دژی ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌رده‌كه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زاڵ بن به‌سه‌ر بازاڕدا و ویستنی دڵنیابوون له‌وه‌ی كه تهكنهلۆجییهكهیان وڵاته‌كه‌ی خۆیان ناخاته دۆخی ناسه‌قامگیرییه‌وه.
من كاڵفام نیم له‌باره‌ی نه‌بوونی متمانه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین له ئه‌مڕۆدا، من هه‌فته‌ی ڕابردووم له هه‌ردوو پایته‌خت به‌سه‌ر برد، ده‌توانم شایه‌دی ئه‌وه بده‌م كه دۆخه‌كه ناجۆر بووه. بۆیه من به ته‌واوی ئاگادارم كه چه‌نده بێ‌مانا و بێ هووده‌یه بانگه‌وازكردن بۆ ئه‌و دووانه متمانه به یه‌كتر بكه‌ن بۆ هاوكاریكردن له‌سه‌ر سیستمێكی مۆراڵی، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین له‌وه‌ی باشترینمان ده‌ست ده‌كه‌وێت و خراپییه‌كانی ئه‌ی ئایش كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌ڵام پێویسته سه‌ركرده‌كانمان وانه‌یه‌ك وه‌ربگرن له‌وه‌ی كه چۆن كۆمپانیاكانی ته‌كنه‌لۆجی سۆفتوێر هاوكاری نێوان ڕكابه‌ره‌كانیان به‌كار هێناوه. ئه‌پڵ، مایكرۆسۆفت، گووگڵ و مێتا هه‌موویان ده‌یانویست له بازرگانیدا یه‌كتر له‌ناو ببه‌ن، به‌ڵام له كۆتاییدا بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ندێك ستانداردی بنه‌ڕه‌تی هاوكاری بكه‌ن، نه‌ك هه‌ریه‌كه‌یان به ڕێگه‌ی خۆیاندا بڕۆن، ده‌توانن بازاڕه‌كان به شێوه‌یه‌كی باشتر به‌رفراوان بكه‌ن بۆ به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان.
به گه‌یشتنی ژیری ده‌ستكرد به ده‌ستمان، ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بین له‌وه‌ی كه ئه‌م سیستمانه له ستاندارده هاوبه‌شه‌كانی متمانه‌دا جێگیر ده‌كرێن، ئه‌مه‌ریكا و چین ناتوانن هیچ شتێك پێكه‌وه بكه‌ن. هیچ لایه‌نێك متمانه‌یان به هیچ شتێك نابێت كه هه‌نارده‌ی بكات یان هاورده‌ی بكات بۆ لایه‌نه‌كه‌ی تر، چونكه A.I. له هه‌موو شتێك‌دا ده‌بێت كه دیجیتاڵییه و به تۆڕه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. ئه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه‌ته، كاتژمێرهكهته، تۆستهرهكهته، كورسییه دڵخوازهكهته، ده‌فته‌ری یاداشتهكهته. كه‌واته ئه‌گه‌ر متمانه له نێوان ئێمه و چیندا نه‌بێت و هه‌ریه‌كه‌مان A.I. خۆی هه‌بیت، كێشه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی تر گه‌وره ده‌بێت. ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان ده‌وه‌ستێت. ئێمه ته‌نیا ده‌توانین سۆیا و سۆسی سۆیا به یه‌ك بفرۆشین. ده‌چینه دنیایه‌كه‌وه ناوی ده‌نێم فیۆدالیزمی ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتووه.
من كاریگه‌ر بووم به مێژوونووسی ئیسرائیلی یوڤاڵ نوح هه‌راری كه له كۆڕبه‌ندی A.I.، قسه‌ی بۆ ئامادهبووانێكی زۆر كرد كه زۆربه‌یان چینی بوون.
هه‌راری گوتی: "پێویسته متمانه‌ی زیاتر له نێوان مرۆڤه‌كاندا دروست بكه‌ین پێش ئه‌وه‌ی گه‌شه به زیره‌كی ڕاسته‌قینه‌ی A.I. بده‌ین." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "به‌ڵام ئێسته به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌كه‌ین. له هه‌موو دنیا متمانه له نێوان مرۆڤه‌كاندا ده‌ڕووخێت. زۆر له وڵاتان پێیان وایه به‌هێزبوون ئه‌وه‌یه متمانه به كه‌س نه‌كه‌ین و به ته‌واوی له كه‌سانی تر داببڕێین. ئه‌گه‌ر میراته مرۆییه هاوبه‌شه‌كانمان له‌بیر بكه‌ین و متمانه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی خۆمان له ده‌ست بده‌ین، ئه‌وه ده‌بینه نێچیرێكی ئاسان بۆ ژیری ده‌سكردی زۆر پێشكه‌وتوو كه له‌ژێر كۆنترۆڵ ده‌رچووه."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، مرۆڤه‌كان پێكه‌وه ده‌توانن كۆنترۆڵی A.I. بكه‌ن، "به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین، A.I كۆنترۆڵمان ده‌كات."
له‌م هه‌وڵه تایبه‌ته‌دا بۆ دروستكردنی A.I.ی متمانه‌پێكراو، درێغی ناكه‌م له‌وه‌ی بڵێم زۆر به په‌له هیوای سه‌ركه‌وتنی زۆر بۆ سه‌رۆك شی و سه‌رۆك تره‌مپ ده‌خوازم.
نیویۆرك تایمز
تۆماس فریدمان
و: ڕامیار محمود