گەرمایەكی مەترسیدار بەڕێوەیە

:: PM:07:05:10/05/2024 ‌

ڕاپۆرتەكانی كەشناسی ئاشكرای دەكەن، زەوی لە ماوەی چەند سەعاتی داهاتوودا، گەرمایەكی زۆر و شەپۆلێكی خۆری بەهێز بەخۆیەوە دەبینێت كە ڕەنگە هێڵەكانی پێوەندیی هەندێك شوێن لە جیهاندا بپسێنێت.

ماڵپەڕی "ئەكسیۆس"ـی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی نیشتمانی بۆ زەریا و بەرگەهەوای زەوی لە ئەمەریكا ڕای گەیاندووە، تیشكەشەپۆلێكی توند لە خۆرەوە كە وزەیەكی زۆری تێدایە، ڕوو لە زەوی دەكات و هێڵەكان دەپسێنێت.

لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینییەوە، هەست بەو شەپۆلە لە هەندێك شوێنی ئەمەریكا و كەنەدا دەكرێت و لە دواتر هەموو جیهان دەگرێتەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی ئاسمانی، ڕۆژی چوارشەم شەپۆلێكی گەرما دەستی پێ كردووە و ئەم شەپۆلی تیشكە بەهێزەی خۆر، لە ڕۆژانی داهاتوودا مەترسیداری دەكات و ئەگەری هەیە زریانی موگناتیشی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت. 




وشە - عەبدوڵا عومەر