ئەم جووتە پێڵاوە بە 152 هەزار دۆلار فرۆشرا

:: PM:10:05:30/06/2024 ‌

دوای چەند دەیە ساڵێك لە مردنی، تا ئێستەش كەسانێك خولیای دەنگ و رەنگی ئیلفیس بریسلی، ئەستێرەی رۆكی ئەمەریكین، كە جووتە پێڵاوێكی لە خانەیەكی مەزاد لە بەریتانیا بە 152 هەزار دۆلار هاتە فرۆشتن.

وەك تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە، جووتە پێڵاوێكی ئەو ئەستێرە ئەمەریكییە كە لە پێستی مامز دروست كراوە، لە خانەیەكی مەزاد لە بەریتانیا بە بڕی 152 هەزار دۆلار فرۆشراوە، مەزادەكە لەلایەن هاوسەر و كچێكی بریسلی كرایەوە، ئەو جووتە پیڵاوە وەك پارچەیەكی دیاری جێماوی ئەو ئەستێرە لە كولتووری میلیی سەتەی 20 وەسف كراوە.

مەزادەكە بە 69 هەزار دۆلار دەستی پێ كرد، بەڵام دوای زیادكردن پارەكەی گەیشتە 152 هەزار دۆلار، قیاسی پێڵاوەكەی بریسلی 44 ە و لە ساڵانی 50ی سەتەی رابردوو لەناو و دەرەوەی هۆڵی شانۆ لەبەری كردووە، بەتایبەتی لەكاتی گوتنی گۆرانییەكانی " I Want You, I Need You, I Love You " و " Hound Dog " لە ساڵی 1956 لەبەری بووە، وەك ئەوەی لە مەزادەكە باس كراوە و دوای ئەوە لە 1958 و لەو شەوەی بەر لە چوونی بۆ خزمەتی سەربازی بە دیاری پێشكەشی ئالان فۆرتاسی هاوڕێی كردووە.     




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل