بە داتا: عەرەب گۆشتخۆرترین بوونەوەرن

:: PM:07:11:01/07/2024 ‌

بەپێی ئامارە جیهانییەكانی لەسەر خەڵكی وڵاتان كراون كە ساڵانە چەندە خواردن خەرخ دەكەن، دەركەتووە، عەرەب گۆشتخۆرترین مرۆڤی سەر زەوین، پاشان وڵاتانی ئیسلامی بە گشتی كە بەشێكی بۆ قوربانی دەگەڕێتەوە.

لە نوێترین ڕاپۆرتی "worldpopulationreview"ـدا هاتووە، خەڵكی وڵاتی بەحرین لەناو عەرەبدا، زۆرترین گۆشت دەخۆن و ساڵانەی هەر كەسێك دەگاتە 80 كیلۆ، پاشان قەتەر ساڵانە 75 كیلۆ دەخۆ، دواتر كوەیت 72 كیلۆ. لە دوای ئەوانیش سعوودیە بە 55 كیلۆ و ئیمارات 50 كیلۆ، عومان 43 كیلۆ، لیبیا 42 كیلۆ، مەغریب 39 كیلۆ، ئوردن 38 كیلۆ، لبنان 30 كیلۆ و سوودان 27 كیلۆ لە ساڵێكدا.

بەپێی ڕیزبەندیی وڵاتان، ئەوا هۆنگ كۆنگ لە پلەی یەكەمە كە هەر تاكێك ساڵانە 136 كیلۆ گۆش دەخوات، پاشان ئەمەریكا بە 128 كیلۆ، دواتر ئەرجەنتین بە 120 كیلۆ، بەڵام ئەگەر وڵاتانی عەرەبی پێكەوە لێك بدەین، ئەوا هەموویان پێكەوە ساڵانە زۆرترین گۆشت سەرف دەكەن و زۆرترین ئاژەڵ لەو ناوچەیە سەر دەبڕدرێت كە بەشێكی بەهۆی قوربانییەوەیە.






وشە - عەبدوڵا عومەر