حكوومه‌تی عێراق له پلانیدایه په‌ره به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بدات، له‌م رێیه‌وه داهاته‌كانی به‌رز بكاته‌وه و پێداویستییه‌كان دابین بكات.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عێراق رای گه‌یاند، له پلانیاندایه تا ساڵی 2027 به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ هه‌شت ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا به‌رز بكه‌نه‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه، كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی گرنگی پێوه‌ندیدار به په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كانی نه‌وت له جێبه‌جێكردندان ، تا پێنج ساڵی تر به‌رهه‌مه‌كانیان له بازاڕ ده‌بینن.
به‌گوته‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق، په‌ره‌پێدانی ژێرخانی نه‌وت و گاز ده‌ستی پێ كردووه و هاوكات هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی سیلانیش له ده‌ریا په‌ره‌ی پێ ده‌درێت، رێزیش له سیاسه‌ت و پلانه‌كانی ئۆپێك ده‌گرن و پێیان وایه، ده‌بێت به‌رهه‌می نه‌وت بخرێته ده‌ستی وه‌به‌رهێنه‌ران و بۆشایی بازاڕه‌كانی دنیای پێ پڕ بكرێته‌وه.
به‌شێكی له ناوخۆ بۆ پاڵاوگه‌كانه و پێداویستی به‌نزینی ناوخۆی پێ دابین ده‌كرێ
جێی باسه مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌و نه‌وته‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت هه‌نارده بكرێت، به‌ڵكو به‌شێكی له ناوخۆ بۆ پاڵاوگه‌كانه و پێداویستی به‌نزینی ناوخۆی پێ دابین ده‌كرێ، به‌شێكی تریشی هه‌نارده ده‌كرێ.
له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌گوێره‌ی ئه‌و پشكه‌ی له ئۆپێك بۆ عێراق دیاری كراوه، ده‌بێ رۆژانه سێ ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بخاته بازاڕه‌وه، له مانگی ته‌مووزیش ده‌بێت بگاته سێ ملیۆن و 850 هه‌زار به‌رمیل. له‌و پشكه نه‌وته ره‌چاوی ئه‌و نه‌وته‌ش كراوه كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت و بڕه‌كه‌ی له خوارووی نیو ملیۆن به‌رمیله.