سه‌رۆكی فڕه‌نسا له‌باره‌ی پشێوییه‌كانی عێراق رای گه‌یاندووه، داوا له خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌م ئارامی بپارێزن و لایه‌نه‌كانیش پشتیوانی مسته‌فا كازمی بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووی ئاب، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فڕه‌نسا، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رای ده‌گه‌یاند، به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه ده‌ڕوانێته دۆخی عێراق، داواش له خۆپێشانده‌ران ده‌كات ئارامی بپارێزن و ددان به‌خۆیاندا بگرن.
بانگه‌شه‌كردن بۆ گفتوگۆیه‌كی نیشتمانی له رێی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك كه نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌خۆ بگرێت
سه‌رۆك كۆماری فڕه‌نسا داوای له لایه‌نه‌كان كرد پشتیوانی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆ گفتوگۆی نیشتمانی له‌پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ قه‌یرانی ئێسته بكه‌ن.
ئه‌وه له كاتێكدایه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دوێنێ داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كرد دۆخه‌كه هێور بكه‌نه‌وه و پاڵپشتی له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن له رێی ئه‌و چه‌ند خاڵه‌وه:
یه‌كه‌م/ پێویسته برا خۆپێشانده‌ره‌كان هاوكاری هێزه ته‌ناهییه‌كان بن و رێز له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بگرن و چۆڵیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها پابه‌ندی سیستمی گشتی ببن.
دووه‌م/ پێویسته هێزه ته‌ناهییه‌كان به‌رگری له موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌تی و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان بكه‌ن، به شێوازه یاساییه‌كان رێ له هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ریان بگرن.
سێیه‌م/ بانگه‌شه‌كردن بۆ گفتوگۆیه‌كی نیشتمانی له رێی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك كه نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌خۆ بگرێت، بۆ دانانی نه‌خشه‌ڕێیه‌كی چاره‌سه‌ر.