كرێنشینان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن نووسینگه‌كانی خانووبه‌ره و خاوه‌نی خانووه‌كان هه‌یه، به‌وه‌ی كرێنشینه كورده‌كان كێشه دروست ده‌كه‌ن و پاره‌ی كرێ له‌كاتی خۆیدا ناده‌ن، ناچار خاوه‌ن خانووه‌كان و نووسینگه‌كانیش داوا له كرێنشینه كورده‌كان ده‌كه‌ن خانووه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.
ش.م ژنێكه /35ساڵ/، ماوه‌ی دوو مانگه له‌لایه‌ن خاوه‌ن خانووه‌كه‌ی ئاگه‌دار كراوه‌ته‌وه كه خانووه‌كه چۆڵ بكات، ئه‌و بۆ "وشه" ده‌ڵێت،"خانووه‌كه به‌كرێ ده‌درێته عه‌ره‌ب".
ش.م كه له ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌دا به دوای خانوو گه‌ڕاوه و به‌شێكی زۆری نووسینگه‌كانی خانووبه‌ره پێیان گوتووه، خانوو به كورد ناده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد كێشه بۆ خاوه‌ن خانوو دروست ده‌كه‌ن.
ئه‌وان 465 شوقه‌یان له‌لایه كه 75-80% هی عه‌ره‌بن
"وشه" به دواداچوونی كردووه و له‌گه‌ڵ چه‌ند نووسینگه‌یه‌كی خانووبه‌ره قسه‌ی كردووه، ئه‌وان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، " تا عه‌ره‌ب هه‌بێ به كوردی ناده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی كورده‌كه پاره‌ی ئاو، كرێ و كاره‌با له كاتی خۆیدا نادات، هه‌روه‌ها كه خانووه‌كه‌ش چۆڵ ده‌كات كه‌س ئاگه‌دار ناكاته‌وه."
"به‌بێ كێشه مانگانه پاره‌ی كرێم داوه، پاره‌ی ئاو و كاره‌با و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر منه جێبه‌جێم كردووه".ش.م وا ده‌ڵێت.
ش.م، گوتی، "ئه‌وه چه‌ند كرێنشینێك خراپ بوو، ناكرێ هه‌موو به‌و چاوه سه‌یر بكرێ، ئه‌مه كه‌ی ره‌وایه له‌ناو خاكی خۆتدا بۆت نه‌بێ نیشته‌جێ ببیت".
لای خۆیه‌وه ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، بۆ "وشه" رای گه‌یاند، با هیچ كه‌سێك له خانووه‌كه ده‌رنه‌چێت، بابچێ داوا تۆمار بكات.
به‌پێی پێڕه‌وی كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، خاوه‌ن خانوو بۆی نییه كرێنیشین له خانووه‌كه‌ی ده‌ربكات، مه‌گه‌ر به‌پێی گرێبه‌ست له نێوان خاوه‌ن خانوو و كرێنشین هه‌بێ.
هیوا خۆشناو سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانی هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتی، ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگه‌داری ئه‌و پرسه نین، هه‌ر كه‌سێكیش ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه با سه‌ردانی كۆمه‌ڵه بكات، بۆ ئه‌وه پارێزه‌ری خۆبه‌خشیان هه‌یه.
به‌پێی دواین داتا، 60 هه‌زار كرێنشین له سنووری پارێزگای هه‌ولێردا هه‌یه. خۆشناو روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌وه راستییه‌كی تاڵه، به‌ڵام خه‌ڵكی عه‌ره‌ب كێشه دروست ناكه‌ن و خاوه‌ن نووسینكه‌كانیش ده‌یانه‌وێ به‌بێ كێشه خانوو به كرێ بده‌ن.
هاوڕێ عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای كانتاڵ گرووپ، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌وان 465 شوقه‌یان له‌لایه كه 75-80% هی عه‌ره‌بن. به‌ڕێوه‌به‌ر گوتوویه‌تی، "هیچ پڕۆژه‌یه‌كیش نییه له بازاڕی كڕین و فرۆشتن، عه‌ره‌ب كۆنترۆڵی نه‌كردبێ".