له‌ماوه‌ی رابردوودا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی به‌نزین، پاڵپشتی به‌نزینی بۆ هاووڵاتییان راگه‌یاند و رۆژانه سه‌تان لیتر ده‌كڕێته‌وه و به 800 دینار دابه‌شی ده‌كات.
به‌نزینی 800 دیناری ئۆكتانه‌كه‌ی نابێت له 89كه‌متر بێت
ئه‌مڕۆ‌و سێشه‌م نۆی ئاب، ئاری كاكه‌شین به‌رێوبه‌ری سووته‌مه‌نی هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتی، سه‌ره‌تای دابینكردنی به‌نزینی 800 دیناری كوالیتی وه‌ك پێویست باش نه‌بوو، به‌ڵام ئێسته رۆژبه رۆژ به‌ره‌و باشتر ده‌چێ، چونكه وه‌زاره‌ت به به‌رده‌وامی له هه‌وڵدایه باشتری بكات.
روونیشی كرده‌وه كه حكوومه‌ت خۆی قبووڵی ناكات شه‌رپه‌رشتی به‌نزینێك بكات كه خراپ بیت، بۆیه ئێسته رێژه‌یه‌كی زیاتر له به‌نزینی 800 دیناری له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه وه‌رده‌گیرێ.
كاكه‌شین ئه‌وه‌یش ده‌ڵێ، به‌نزینی 800 دیناری ئۆكتانه‌كه‌ی نابێت له 89كه‌متر بێت و پشكنینی بۆ ده‌كرێت، هه‌ركات له‌و رێژه‌یه كه‌متر بێت رێگه ناده‌ین دابه‌ش بكرێت.
رۆژانه 29 ته‌نكه‌ر به‌نزینی 800دیناری دابین ده‌كه‌ن كه ده‌كاته 800 هه‌زار لیتر، جیا له‌وه‌ی 320 هه‌زار لیتری به‌نزینی 690 دیناریش دابه‌ش ده‌كرێ.
وشه/ بڵند ئیبراهیم