پرسەنامەیەك لە سەرۆك بارزانییەوە

:: PM:06:42:11/08/2022 ‌
سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی نووسەر و رۆشنبیر " ئەبووبەكر جاف" پرسە نامەیەكی بڵاو كردەوە. 

ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی ئاب، سەرۆك بارزانی لە پەیامێكدا رای گەیاندووە، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی ناوادەی نووسەر و ڕۆشنبیر "ئەبووبەكر جاف"ـم بیست.

"پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ماڵباتە بەڕێزەكەی و هەڤاڵ و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو ئەبووبەكر جاف و ڕۆشنبیر و نووسەرانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم" سەرۆك بارزانی وا دەڵێ‌.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.




وشە - وشه‌