ئه‌گه‌ر سیستمی غاز ئه‌وه‌نده باشه، بۆچی كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل له ئۆرجیناڵ نایكه‌ن به غاز؟ ئه‌مه پرسیارێكه زۆربه‌مان به مێشكماندا هاتووه، چونكه كۆن و ئێسته‌یش سیستمی ئۆتۆمبێل كراوه‌ته غاز و به‌كارهێنه‌رێكی زۆری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باشه بۆ ئۆرجیناڵ نییه و بۆی زیاد ده‌كرێت؟
له‌مباره‌یه‌وه وه‌ستا زانا ئه‌ندازیاری میكانیكی، بۆ "وشه" گوتی، سه‌ره‌تا سیستمی غاز چییه؟ هاوشێوه‌ی سیستمی به‌نزین دابینكردنی سووتێنه‌ره بۆ ژووری سووتانی بزوێنه‌ر كه پێكهاته‌یه‌كی كیمیایی هایدرۆجین و كاربۆنه، له‌ڕێی ئاگری پلاكه‌كانه‌وه كرداری سووتان و ته‌قینه‌وه دروست ده‌بێت و پستۆنه‌كان به ئیش ده‌خات و هێز دروست ده‌بێت بۆ جووڵه.
لێرەدا بۆمان دەردەکەوێ ئەم سیستمە باشە یان نا؟
ئه‌مه‌یشی گوت، ئه‌م سیستمه له ئێران ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبێله‌كان غاز به‌كار ده‌هێنن، له بازاڕیش سیستمی ئێرانی، توركی و ئه‌ڵمانی هه‌یه، به‌كارهێنانی غاز وه‌ك جێگره‌وه‌ی به‌نزین له دوای ساڵی 1950 كاری له‌سه‌ر كراوه و ساڵی 1970 كۆمپانیای تۆیۆتا یه‌كه‌م بزوێنه‌ری دروست كرد له خێزانی ''R و Y و M'' كه ته‌نیا به غاز كاری ده‌كرد.
''دواتر كۆمپانیاكان هه‌ستان به دروستكردنی bifuel system واتا دوو نیزامی "غاز و به‌نزین" وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته زۆر له كۆمپانیاكان ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه‌یان بۆ ئه‌و وڵاتانه دروست ده‌كرد كه به‌نزینیان كه‌مه و نرخی گرانه، له‌وانه وڵاتانی ئه‌وروپا و تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه ئه‌وانه‌ی له ئه‌وروپا یان توركیا بوون، ئه‌مه ده‌زانن یان لێمان بیستوون، ته‌نانه‌ت گێچی غاز له‌ناو داشبووڵدایه". زانا وای گوت.
ئه‌ی بۆ ئه‌م سیستمه گه‌شه‌ی نه‌كردووه؟ له وه‌ڵامدا گوتی، سه‌ره‌تا ئه‌م سیستمه زۆر به‌ربڵاو بوو، تا ئێسته زیاتر له 25 ملیۆن ئۆتۆمبێل به غاز كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی داهێنان له كاره‌با له جێی سووته‌مه‌نی، ئۆتۆمبێله‌كان به‌ره‌و كاره‌بایی ڕۆیشتوون.
له‌ڕووی مه‌ترسیشه‌وه شاره‌زایه‌كی تر گوتی، ئه‌م سیستمه‌یش ئه‌گه‌ر كۆمپانیای شاره‌زا ببه‌ستێت، واته كۆمپانیای دروستكه‌ری ئۆتۆمبێل دروستی بكردایه و بۆ كه‌شوهه‌وایه‌ك بوایه كه پله‌ی گه‌رمی له 35 پله‌ی سیلیزی تێپه‌ڕ نه‌كردایه، بوتڵی غازه‌كه‌ی له شوێنێكی گونجاو بوایه، ڕه‌نگه مه‌ترسی زۆر نه‌بوایه، به‌ڵام بۆ ئه‌و سیستمانه‌ی له بازاڕدا ده‌به‌سترێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند قفڵێك دروست كراوه بۆ حاڵه‌تی نه‌خوازراو، به‌ڵام له هاویندا چه‌ندان ئۆتۆمبێلمان بینی ده‌ته‌قنه‌وه و كاره‌ساتی نه‌خوازراو دروست ده‌كه‌ن.
ئه‌م سیستمه راسته ده‌توانێ جێگره‌وه‌ی به‌نزین بێ، به‌ڵام مه‌ترسی هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌م كه‌شوهه‌وا گه‌رمه‌ی هه‌رێمی كوردستانی تێدایه، بۆیه تا ده‌كرێ به‌كاری مه‌هێنن، ئه‌گه‌ریش به‌كارتان هێناوه، ئه‌وا له شوێنی گه‌رم رایان مه‌گره و زۆریش په‌ستان مه‌خه‌نه سه‌ر سیستمه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانتان.