سبەی یادی ئەبوبەكر جاف دەكرێتەوە

:: PM:01:42:05/09/2022 ‌
رێوڕەسمێك بۆ یادی ئەبوبەكر حەسەن و بڵاوبوونەوەی كتێبی گەشتێك ئەنجام دەدرێ‌، لەو رێوڕەسمە حەیدەر لەشكری و ڕێبوار سیوەیلی قسە لەسەر ئەزمونی ئەبوبەكر حەسەن دەكەن.

بڕیارە سبەی سێشەم سەعات پێنجی ئێوارە، ماڵی وەفایی ئەم كتێبەی ئەبوبەكر حەسەن بەناوی "گەشتێك" لە رێوڕەسمێكدا بەیادی ئەبوبەكر حەسەن بڵاو دەكاتەوە.

بڕیارە لەم رێوڕەسمەدا حەیدەر لەشكری و ڕێبوار سیوەیلی قسە لەسەر ئەزموونی ئەبوبەكر حەسەن بكەن.

ئەبوبەكر جاف نووسەر و رۆشنبیرێكی ناسراوی كوردستان بوو، مانگی رابردوو لە رووداوێكی چاوەڕوان نەكراودا، لە كاتێكدا بۆ نەشتەرگەری قاچی چووبووە نەخۆشخانەیەكی تایبەتی سلێمانی، هۆشی نەهاتەوە و دوای دوو رۆژ مانەوەی لەو حاڵەدا، كۆچی دوایی كرد.



وشە - رامیار جەواد