شلێر لە دەستی دراوسێكەی خۆی رزگار كرد و گیانی لە دەست دا

:: PM:01:55:08/09/2022 ‌
شلێر ڕەسووڵی /36 ساڵ/ كە بە مەبەستی دەربازبوون لە دەستدرێژیی كەسێك، خۆی لە دەلاقەی خانوویەك فڕی دایەوە خوارەوە و چووە دۆخی بێهۆشی، ڕۆژی پێنجشەم دوای شەش ڕۆژ مانەوە لە یەكێك لە ناوەندە تەندروستییەكانی سنە گیانی لە دەست دا.

ئەمڕۆ پێنجشەم هەشتی ئەیلوول، ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردووەتەوە، شلێر ڕەسووڵی سەعاتی دووی  سەر لە بەیانی ڕۆژی شەموو سێی ئەیلوول، لەلایەن "گ.ق"  بە بیانووی نەخۆشبوونی هاوژینەكەی و یارمەتیدانی چووەتە ماڵیان. بەڵام كاتێك شلێر دەچێتە ماڵی ناوبراو، دەبینێت هاوژینەكەی لە ماڵ نییە و دەیەوێ دەستدرێژیی بكاتە سەری. بۆیە شلێر خۆی لە دەلاقەی نهۆمی دووەمی باڵەخانەكەوە فڕێ دەداتە خوارەوە.

دانیشتووی مەریوان بووە، هاوسەرەكەی لە هەرێمی كوردستان سەرقاڵی كرێكاری بووە. جێی گوتنە كە شلێر دایكی دوو منداڵیش بووە.
باس لەوەش كراوە، شلێر ڕەسووڵی خەڵكی گوندی چەشمیەری سەربە سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان بووە، هاوسەرەكەی لە هەرێمی كوردستان سەرقاڵی كرێكاری بووە. جێی گوتنە كە شلێر دایكی دوو منداڵیش بووە.

جێی ئاماژەیە كە "گ.ق" هەمان ڕۆژ لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستبەسەر كراوە.

ئەوەیش باس كراوە كە "گ.ق" لە ساڵانی ڕابردوودا هاوكاری ناوەندە تەناهییەكانی ئێران كردووە و پێوەندی هەبووە لەگەڵیان و چەندان جاریش بە هۆی دزی، دەمەقاڵێ، چەقۆكێشان و... دەستبەسەر بووە، هەر بە هۆی ئەو پێوەندییانەوە خێرا ئازاد كراوە.





وشە - رامیار جەواد