دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمی شاژنی كۆچكردووی به‌ریتانیا ئه‌لیزابێسی دووه‌م له گۆڕستانی شاهانه له جۆرجی پێنجه‌م له كۆشكی ویندسۆر به‌خاك سپێرا، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌م دیمه‌نی شكاندنی دارێك له‌سه‌ر تابووته‌كه‌ی چه‌ند پرسیارێكی لێ كه‌وته‌وه.
له رێوڕه‌سمه فه‌رمییه‌كانی پرسه‌دا شاهیدی چه‌ند نه‌ریتێكی ناوازه‌ی پاشایه‌تی به‌ریتانیا بووین، له‌وانه ژه‌نینی دوو پارچه‌ی كلاسیك كه له‌لایه‌ن یۆهان سیباستیانه‌وه ئاماده كرابوون، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كۆراتۆری شاهانه لۆرد چه‌مبه‌رلین دارێكی به‌سه‌ر تابووتی شاژنی كۆچكردوودا شكاند.
ئه‌م نه‌ریته به
"شكاندنی داری گۆچان" ناسراوه، نیشانه‌یه‌كی هێمایه بۆ كۆتاهاتنی خزمه‌تكردنی سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ره‌كیی شاهانه، دوای ئه‌وه‌ی داره‌كه ده‌شكێت و خزمه‌تكردنی ئاغای ئێسته شا چارڵز به‌پێی پێویست خۆی دیاری ده‌كات، ئه‌ویش به‌دیاریكردنی لۆردێكی نوێ و وه‌رگرتنی دارێكی نوێیه له پۆسته‌كه‌دا.
سه‌رۆكی ئه‌میندار كه باڵاترین پۆسته له ناو شاهانه‌دا، به‌رپرسیاره له سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌موو به‌شه‌كان و كارمه‌نده‌كان و ڕێكخستنی بۆنه شاهانه‌ییه‌كان و خزمه‌تكردن وه‌ك به‌سته‌رێك له نێوان پاشا و ئه‌نجوومه‌نی لۆرده‌كان.
هێماسازی دار
ئه‌و داره كه به "داری ئۆفیس" ناسراوه، له سه‌رده‌می كۆندا بۆ دیسپلینكردنی پیاوانی شاهانه به‌كار ده‌هێنرا ئه‌گه‌ر زۆر كێشه‌یان هه‌بێت.
شكاندنی هێمادارانه‌ی ئه‌م "دار عه‌سایه" به‌شێكی نه‌ریتییه له پرسه‌ی هه‌موو پاشایه‌كدا، به‌ڵام ئه‌وه یه‌كه‌مجار ده‌بێت خه‌ڵك له ساڵی 1952ه‌وه له كاتی پرسه‌ی شا جۆرج شه‌شه‌مدا شاهیدی كرده‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه بن.
له كۆتایی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا به سه‌رۆكایه‌تی قه‌شه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كانتربێری، پارێزه‌ری گه‌وهه‌ره‌كانی شاهانه تاج و تۆپی شاهانه و چه‌قۆی له سه‌ره‌وه‌ی تابووته‌كه ده‌رهێنا، به‌م شێوه‌یه شاژن بۆ دواجار له تاجه‌كه‌ی جیا كرده‌وه.
جێی ئاماژه‌یه كه له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌س به ئاماده‌بوونی كه‌سایه‌تیی زۆری سیاسی بێ وێنه ئاماده بوون، له‌وانه جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ناروهیتۆ ئیمپراتۆری ژاپۆن و وانگ كیشان جێگری سه‌رۆكی چین، له كوردستانیشه‌وه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماده بوو.