ئێران بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكاری ساڵی داهاتوو، فیلمی "جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م"ی كاندید كردووه و به فه‌رمیش له دامه‌زراوه‌ی "فارابی" بۆ سینه‌ما وه‌رگیراوه و كاندیدی كردووه. ئه‌و فیلمه پێشتر چه‌ندان خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌رگرتووه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ی ئهیلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئێران فیلمی "جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م"ی بۆ ئۆسكاری داهاتوو كردووه‌ته نوێنه‌ری وڵاته‌كه‌ی، ئه‌و فیلمه له فێستیڤاڵی بوندوقییهدا دوو خه‌ڵاتی پێ به‌خشرا. فیلمه‌كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی "فارابی" بۆ سینه‌ما، به فه‌رمی بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار كاندید كراوه.
لیژنه‌ی به‌رپرس له كاندیدبوونی فیلمه‌كان، 75 فیلمیان له به‌رده‌ست بووه
ئه‌و دامه‌زراوه‌یه له به‌یاننامه‌یه‌كدا روونی كردووه‌ته‌وه، لیژنه‌ی به‌رپرس له كاندیدبوونی فیلمه‌كان، 75 فیلمیان له به‌رده‌ست بووه و له ناویاندا "جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م"یان هه‌ڵبژاردووه كه نوێنه‌ری ئێران بێت له ئۆسكاری ساڵی داهاتوودا.
ئه‌و فیلمه له خولی 79ی فێستیڤاڵی بوندوقییه كه له 10ی ئه‌م مانگه‌دا به كۆتا هات، دوو خه‌ڵاتی فێستیڤاڵه‌كه‌ی پێ به‌خشرا، هاوكات پاڵه‌وانی فیلمه‌یش موحسین ته‌نابه‌نده، خه‌ڵاتی "ئۆریزۆنتی" وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ر پێ به‌خشرا.
هومه‌ن سیدی /41 ساڵ/ كه ده‌رهێنه‌ری فیلمی "جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م"ـه، به‌هه‌مان شێوه خه‌ڵاتی "ئۆریزۆنتی"ی پێ به‌خشرا. سیدی خۆی ئه‌كته‌ر و نووسه‌ری سیناریۆیشه، له فێستیڤاڵی "فه‌جر"ی سینه‌مایی له تاران له ساڵانی 2014 و 2017دا، دوو خه‌ڵاتی باشترین فیلم و باشترین سینایۆی وه‌رگرتووه.