بزووتنه‌وه‌ی ئیمتیداد رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان به‌شداریی حكوومه‌تی داهاتوو ناكه‌ن ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگییه‌وه پێكبهێنرێت و دژایه‌تی خۆشیان بۆ ئه‌وان راگه‌یاند.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌م 22ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر، حه‌یده‌ر سه‌لامی سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئیمتیداد كه خاوه‌نی 10 كورسییه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، به‌شداری له حكوومه‌تێك ناكه‌ن كه له‌سه‌ر بنه‌مای حزبی و له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگییه‌وه پێكبهێنرێت.
"وشه" دوو رۆژ به‌رله ئێسته ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، 190 واژوو بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دراوه‌ته ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق
سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئیمتیداد ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه كه بزووتنه‌وه‌كه‌یان دژایه‌تیی خۆی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای پشكپشكێنه‌ی حزبی پێكبهێنرێت.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، حكوومه‌تی پشكپشكێنه‌ی حزبی وڵات به‌ره‌و وێرانبوون ده‌بات و ئه‌وان به‌شداریی تێدا ناكه‌ن، وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن چاودێری حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.
ئه‌وه له كاتێكدایه لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانین بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ، به‌ڵام تا ئێسته نه‌توانراوه پشتیوانی ته‌واو به‌ده‌ست بێنن.
هاوكات "وشه" دوو رۆژ به‌رله ئێسته ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، 190 واژوو بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دراوه‌ته ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه دیاری نه‌كراوه.