"پارتی بێ رەوتی سەدر ناچێتە ناو حكوومەتی نوێ"

:: PM:11:15:24/09/2022 ‌

تا دێت هاوكێشەی سیاسی لە عێراق ئاڵۆزتر دەبێت، هێزە سیاسییەكان ئامادە نین سازش بۆ یەكتر بكەن، بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتی كردەوە كە كاندیدی سەركۆمار لە دانیشتنی پەرلەمان دێتە راگەیاندن، پارتیش بێ رەوتی سەدر بەشداری لە حكوومەتی نوێ ناكات.

رێبین سەلام، ئەندامی پارتی گوتی، لە كۆبوونەوەی دوایی حزبە كوردییەكان لەسەر یەك خاڵ رێككەوتوون، ئەوەیش نابێت هەمان سیناریۆی 2018 بێتە دووبارەكردنەوە، واتە چوون بۆ هۆڵی پەرلەمانی عێراق بە دوو كاندیدی سەرۆك وەزیران.
بەمنزیكانە شاندە سێقۆڵییەكە سەردانی نەجەف دەكات
روونی كردەوە، لە كاتی دانیشتنی پەرلەمان كاندیدی سەركۆمار دێتە راگەیاند، بۆیە كورد لەبەردەم دوو بژارەن، بەیەك كاندید دەچنە دانیشتنی پەرلەمان یان بە زیاتر لە كاندیدێك، واتە هەمان سیناریۆی 2018. 

سەلام روونی كردەوە، دەبوایە لە 2007ەوە كێشەی كەركووك چارەسەر بكرایە، بەڵام ئەو كێشە بە بەردەوام دوا خراوە، هەرچی پۆستی پارێزگاری كەركووكە، یەكێكە لە كێشە گەورە هەڵپەسێردراوەكان و پێویستە بەپێی دەستوور چارەسەر بكرێت.

"پارتی بەشداری لە حكوومەتێك ناكات كە سەدری تیادا نەبێت، چونكە هەڵدەوەشێتەوە و لەدایك نابێت و بەشێكی زۆری گەل فەرامۆش دەكات، هەرچی هەڵبژاردنی نوێیە، نابێت كەس فەرامۆش بكرێت بەڵێننامەیەكی نووسراو بە دداننان بە ئەنجامەكانی هەبێت، چونكە قبووڵكردنی لە سازكردنی گرنگترە"، رێبین سەلام وای گوت.

لای خۆیەوە مەهدی فەیلی، ئەندامێكی تری پارتی دەڵێت، دواخستنی سەردانی شاندە سێقۆڵییەكە بۆ نەجەف، مانای هەڵوەشانەوەی نییە، لەبارەی قسەكانی قەیس خەزعەلی سەبارەت بە سەردانەكە گوتی، بێئاگایی لە وردەكارییەكان مانای ئەوە نییە شتەكە راست نییە.

دووپاتی كردەوە، دواخستنی سەرانی نەجەف بەهۆی چلەی ئیمام حوسێن بووە، دوای ئەویش بەهۆی ساڵوەگەڕی كۆچی دوایی پێغەمبەر، بۆیە ئەوە مانای وا نییە سەردانەكە هەڵوەشاوەتەوە یان راست نییە، بۆیە رووداوەكان دوایان خستووە و سەردانەكە هەیە و بەمنزیكانە ساز دەكرێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل