سه‌رۆكی به‌شی ئابووری له زانكۆی بۆگازیچی توركی ڕای گه‌یاندووه، پێشبینی ده‌كه‌م به‌های لیره‌ی توركی زۆر زیاتر له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه دابه‌زێت، به جۆرێك یه‌ك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بگاته 22 بۆ 25 لیره‌ی توركی.
دۆخی ئابووری توركیا ده‌چێته قۆناغێكی سه‌خته‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی ئهیلوول، هه‌یمه‌ن ئۆغڵو سه‌رۆكی به‌شی ئابووری له زانكۆی بۆگازیچی توركی له پێگه‌ى "عوسمانلی" ڕاى گه‌یاندووه، "پێشبینی دەکەم 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌هاكه‌ی به‌رانبه‌ر لیره‌ی توركی بگاته دوو هه‌زار و 200 بۆ دوو هه‌زار و 500 لیره."
ئاماژه‌ی داوه، "دۆخی ئابووری توركیا ده‌چێته قۆناغێكی سه‌خته‌وه و هه‌ڵئاوسانی ئابووریش به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها گرانی له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان زیاتر هه‌ستی پێ ده‌كرێت و بێكاریش ئاماره‌كانی به‌رز ده‌بێته‌وه".
ئه‌و پڕۆفیسۆره‌ی به‌شی ئابووری له زانكۆ بۆگازیچی توركی ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه حكوومه‌ت، ته‌نیا كات ده‌كوژێت و به هیچ شێوه‌یه‌كیش ناتوانێت به‌رهه‌ڵستی هیچ گۆڕانێك بكات و ئابووری وڵاته‌كه‌یش بگه‌ڕێنێته‌وه ساڵانی ڕابردوو، بۆیه ده‌بێت توركه‌كان خۆیان بۆ ڕۆژانی سه‌خت ئاماده بكه‌ن.
شایانی باسه ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر هه‌زار و 842 لیره‌ی توركییه، ئه‌وه له كاتێكدایه له‌وه‌ته‌ی لیره هه‌یه هێنده‌ی ئێسته‌ی بێ به‌ها نه‌بووه.
به‌شێك له چاودێرانی ئابووری پێشبینی ده‌كه‌ن، نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر لیره تا كۆتایی ئه‌مساڵ بگاته 20 لیره، ئه‌وه‌ش به واتای زیاتر پاشه‌كشه‌ی ئابووری توركیا و هه‌ڵاوسان و تێكچوونی باری ژیانی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته دێت.
Bogazici University زانكۆیه‌كی حكوومی توركییه ده‌كه‌وێته به‌شی ئه‌وروپی ئیستانبوڵ، له ساڵی 1863ه‌وه دامه‌زراوه، ئاسته‌كانی به‌كالۆریۆس و دیپلۆم و ماسته‌ر و دكتۆرا و خولی به‌رده‌وامی خوێندنی باڵاشی هه‌یه، زانكۆكه له بنه‌ڕه‌تدا یه‌كێكه له زانكۆ پله یه‌كه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانكۆیه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و به سیستمی توركی له كاركردن به‌رده‌وامه. ساڵانه چه‌ندان كۆڕبه‌ند و دیبه‌یتی جیهانی و نێوده‌وڵه‌تی ئابوری لێ ده‌به‌سترێت.