له گوتارێكدا ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رای گه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ وڵاتان به ئاشتی بژین و خزمه‌تی نه‌وه‌كانمان بكه‌ین، باشترین شت له‌ناوبردنی چه‌كی ئه‌تۆمه له دنیادا كه ده‌بێته گه‌وره‌ترین دیاری بۆ نه‌وه‌كانمان.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ سێشه‌م 27ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له گوتارێكی ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنیۆ گۆتیریسدا هاتووه كه له ئاهه‌نگی له‌ناوبردنی چه‌كی ئه‌تۆم رای گه‌یاندووه، له‌ناوبردنی چه‌كی ئه‌تۆم له دنیادا، ده‌بێته گه‌وره‌ترین دیاری ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ پێشكه‌شی نه‌وه‌كانمانی بكه‌ین.
گۆتیریس هۆشداریی دا له‌وه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم له جه‌نگه‌كاندا، كاره‌ساتی زۆر گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. بۆیه داوای له وڵاتانی دنیا كرد هه‌وڵ بۆ له‌ناوبردنی چه‌كی ئه‌تۆم بده‌ن و سه‌رده‌می چه‌كی ئه‌تۆم به‌كۆتا بێت.
دووپاتی كرده‌وه هه‌ر وڵاتێك بیه‌وێ له جه‌نگێكدا به‌هۆی چه‌كی ئه‌تۆم سه‌ربكه‌وێت، بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵه‌یه، بۆیه به‌لامه‌وه گرنگه كه كۆبوونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ ئه‌وه بێ كه دنیای ئاشتی دروستبكه‌ین، دنیایه‌ك خاڵی بێت له چه‌كی ئه‌تۆم.
ئه‌وه له كاتێكدایه له جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا، چه‌ند جارێكه سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین، هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی كردووه، ئه‌مه‌ریكایش هۆشداریی پێ داوه كه ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات، كاره‌ساتی گه‌وره‌تری به‌دواوه ده‌بێت.