به‌هۆی هێرشی درۆنه بۆمبڕێژكراو و مووشه‌كه‌كانی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گای حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، گه‌ڕه‌ك و ناوچه مه‌ده‌نییه‌كانیش كراونه‌ته ئامانج، بۆیه بۆ پاراستنی گیانیان به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی كۆیه له ماڵه‌كانیان هه‌ڵدێن.
نیو سه‌عات له‌مه‌وبه‌ر هێرشی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر كۆیه بۆ جاری دووه‌م ده‌ستی پێ كردووه، شوێنه مه‌ده‌نی و ته‌نانه‌ت قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كانیش هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشیان له‌سه‌ره، بۆیه ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی له نزیك گه‌ڕه‌كی ئازادی دیموكرات نیشته‌جێن، ماڵه‌كانیان چۆڵ كردووه.
گه‌ڕه‌كی ئازادیش خۆی شوێنێكی مه‌ده‌نییه و خێزانی په‌نابه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌م گه‌ڕه‌كه هه‌ڵكه‌وتوون، ئه‌و گه‌ڕه‌كه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه كراوه‌ته ئامانج و له ناو قوربانییان ژن و منداڵیش ده‌بینرێن.
له گه‌ڕه‌كی ئیسكانی كۆیه هاووڵاتییه‌ك به "وشه" راگه‌یاند، خه‌ڵك له گه‌ڕه‌كه‌كانی نزیك بنكه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه و له ترسی گیانیان ماڵه‌كانی خۆیان جێهێشتووه.
خه‌ڵكێك ماڵه‌كانیان جێهێشتووه و به‌ره‌و هه‌ولێر راده‌كه‌ن.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا له گه‌ڕه‌كی ئیسكانیش كه ماڵی خۆی له‌وێ هه‌ڵكه‌وتووه، خه‌ڵكێك ماڵه‌كانیان جێهێشتووه و به‌ره‌و هه‌ولێر راده‌كه‌ن.
هێرشه‌كه سه‌عات 10:30 ده‌ستی پێ كرد و جگه له باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له كۆیه، باره‌گاكانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكه‌شانی كوردستان له زڕگوێز كه به مه‌ودایه‌كی كه‌م له نزیك یه‌كتر هه‌ڵكه‌وتوون، بوونه‌ته ئامانجی درۆنه‌كانی سوپای پاسداران، هاوكات له نزیك پردێش هێرش كرایه‌سه‌ر باره‌گای پارتی ئازادی كوردستان.
ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان له ئاكامی هێرشی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر باره‌گای حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، باس له شه‌هیدبوونی هه‌شت كه‌س و برینداربوونی سه‌رووی 60 كه‌س ده‌كه‌ن.