له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد كه سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی و ئاماژه‌ی به رووداوه گرنگه‌كانی دوای ساڵی 1991 كردووه. سه‌رۆك بارزانی له به‌شێكی كتێبه‌كه‌دا باسی په‌لاماری سوپای پاسداران بۆ باره‌گاكانی حدكا ده‌كات.
سه‌رۆك نووسیویه‌تی، رۆژی 15ی حوزه‌یرانی 1996 نوێنه‌ری سی ئای ئه‌ی له‌ناو نێردراوی دیپلۆماسیی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی كردم، له دیدارێكدا پێی راگه‌یاندم كه ئه‌گه‌ری وه‌شاندنی گورز، یان هێرش هه‌یه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حدكا له كۆیه، دیار بوو زانیاریی پێشوه‌خته‌یان هه‌بوو، به‌ڵام ورده‌كارییان لا نه‌بوو. به‌ڵام مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی به‌یاننامه‌یه‌كی توندی دژی ئه‌م هێرشه بڵاو كرده‌وه، رۆژی 29ی ته‌مووزی 1996 هه‌ریه‌ك له سه‌ردار فرووزه‌نده و جه‌واد جه‌عفه‌ری و مسگه‌ریان سه‌ردانیان كردین، زۆر ناڕه‌حه‌ت و دڵگران بوون له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێیان گوتین: به‌یاننامه‌ی پارتی له به‌یاننامه‌ی حزبی دیموكرات توندتر بوو، چاوه‌ڕێمان نه‌كرد به‌یاننامه‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه له‌لایه‌ن پارتییه‌وه ده‌ربچێ. گله‌یی زۆریان له به‌شدارنه‌بوونمان له هێرشه‌كه‌دا كرد و زۆر ستایشی یه‌كێتییان كرد، پێمان گوتن "پیرۆزی یه‌كتر بن".
سه‌رۆك بارزانی باسی له‌وه كردووه كه "له‌و كاته‌دا هۆشیار له واشنتن بوو، رۆژی 31ی ته‌مووزی 1996 به برووسكه هه‌واڵی بۆ ناردم كه ئێران و یه‌كێتی به‌نیازی هێرشی گه‌وره‌ن دژی پارتی. رۆژی هه‌شتی ته‌مووزی 1996 یه‌كێتی كه‌سنه‌زانی بۆردمان كرد و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمه‌رگه و شه‌ش هاووڵاتی شه‌هید بوون. تۆپخانه‌كانی پارتیش باره‌گای مام جه‌لالیان له هه‌ولێر بۆردمان كرد.