"بزووتنەوە خۆی رێكخستەوە و لە هەڵەبجە تا هەورامان یەكێتی رادەماڵێ‌"

:: PM:04:17:16/10/2022 ‌
لە كتێبی بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد، سەرۆك بارزانی باسی گەڕانەوەی مام جەلالی لە دەرەوە كردووە و ئەو بابەتەی لە بەشی یازدەیەم كە تایبەتە بە گەڕی یەكەمی شەڕی ناوخۆ، بڵاو كردووەتەوە.

سەرۆك بارزانی نووسیویەتی، "لە دووی حوزەیرانی 1994، مام جەلال لە دەرەوە گەڕایەوە و رۆژی پێنجی حوزەیرانی 1994 لە هۆتیل شیرین پاڵاس كۆبوونەوەیەكی گرنگمان كرد، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا كە نابێت شەڕ بەردەوام بێت، جەخت كرایەوە كە پێویستە ئەوەی رووی داوە چارەسەر بكرێ".

سەرۆك نووسیویەتی، "جێگەی داخ بوو كە لە شەڕ و پێكدادانەكاندا هەردوولا كادری لێهاتووی سەربازی و سیاسییان لە دەست دا، ئەوەی راستی بێت شەڕەكە هەر بەردەوام بوو، تەنیا لە هەولێر هیچ شەڕێك رووی نەدا، لە زۆربەی شوێنەكانی تر بەتایبەتی قەڵادزێ‌ و هەورامان شەڕی گەورە روویان دا. لەو ماوەیەدا پاشماوەی هێزەكانی بزووتنەوە خۆیان رێك خستەوە و شانبەشانی پارتی، شەڕی یەكێتییان كرد، ناوچەی هەورامان و تا ناو شاری هەڵەبجە بە تەواوی لە یەكێتی پاك كرایەوە".



وشە - وشه‌