خدر مه‌نتك په‌رله‌مانتاری كورد له عێراق، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا نهێنییه‌كانی پشت پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ئاشكرا ده‌كات، ئاماژه به‌و ده‌ستكه‌وتانه ده‌دات كه بڕیاره كورد به‌ده‌ستی بهێنێت .
رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له پرسی سیاسیی عێراق چۆنه؟
كه‌سایه‌تی و كاریزمایی سه‌رۆك بارزانی شاره‌زایی و وردبینی له پرسه سیاسییه‌كان نه‌ك له كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش حیسابی بۆ ده‌كرێ. له پرسه چاره‌نووسسازه‌كاندا پرس و راوێژی پێ ده‌كرێت. له‌باره‌ی پرسیاره‌كه‌شه‌وه بینیمان كه له 13ی مانگ له چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه سیاسییه‌كان كه ماوه‌ی ساڵێكه له دوای هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ر عێراقدا هاتووه، له داهاتووشدا ده‌بینین گرێكوێره‌كان و كێشه و ناكۆكییه‌كان له ئه‌نجامدا له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك بارزانی یه‌كلا ده‌كرێته‌وه. له كۆتاشدا سه‌رۆك بارزانی فریای كێشه و ته‌نگژه و ئاڵۆزییه‌كانی عێراق كه‌وت كه ماوه‌ی ساڵێكه به‌ده‌ست ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌وه ده‌ناڵێنن.
بینیمان قه‌یران و ته‌نگژه‌ی سیاسی و ئابووری كه به‌سه‌ر گه‌لانی عێراقدا هات، گه‌لانی عێراق دوور بوون له مافه سه‌ره‌تاییه‌كان، خزمه‌تگوزاری بووبووه گرفتێك كه هه‌موو گه‌لانی عێراق پێیه‌وه ده‌یانناڵاند، ئه‌وه‌بوو سه‌رۆك بارزانی جارێكی تر فریای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه هات به‌وه‌ی كه ئێمه كاندیدی خۆمان كشانده‌وه و پشتگیریی دكتۆر له‌تیف ره‌شیدمان كرد بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، پاشان راسپاردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی به‌دوادا داهات بۆ دامه‌زراندنی حكوومه‌ت. هه‌میشه پارتی له‌سه‌ر یه‌ك پێڕه‌و و پرۆگرام ده‌ڕوات كه به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كوردستانه له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه حزبه‌كانی و شه‌خسییه‌كان.
بۆیه پشتگیریی له‌تیف ره‌شیدمان كرد بۆ سه‌رۆك كۆمار، چونكه گه‌یشتبووینه ئه‌و بڕوایه‌ی له ماوه‌ی به‌رهه‌م ساڵحدا كاره‌كانی سه‌رۆك كۆمارمان پێ باش نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بووین جارێكی تر ئه‌و ببێته‌وه به سه‌رۆك كۆمار، چونكه به‌پێی خواسته‌كانی گه‌لی كورد و به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان كاری نه‌ده‌كرد نه‌ك پارتی، چونكه زۆر شتی زیاتر و گه‌وره‌تر له سه‌رۆك كۆمار چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كه خزمه‌ت به مافه‌كانی كوردستان بكات، به‌ڵام ئه‌و نه‌یكرد، بۆیه بڕیارمان دا پشتگیریی دكتۆر له‌تیف بكه‌ین، دواتریش ئیراده‌ی پارتی سه‌ركه‌وت. بۆ ئه‌ویش به‌هیواین وه‌ك سه‌رۆكه‌كانی تر نه‌بێ و خزمه‌ت به‌گه‌لی كوردستان و پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كوردستان بكات. له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كان بێته ده‌نگ وه‌ك ماده‌ی 140 و كێشه‌ی نه‌وت و گاز، هه‌موو ئه‌و ماده ده‌ستوورییانه‌ی كه 55 ماده‌یه و جێبه‌جی نه‌كراوه، بتوانێ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر حكوومه‌ت هه‌بێت.
ئه‌مجاره كورد له‌گه‌ڵ شیعه‌كان چۆن مامه‌ڵه ده‌كات له حكوومه‌تی نوێی عێراقدا؟
له دوایی ئازادكردنی عێراق له 2003 و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور به هاوكاری و هاوئاهه‌نگیی هه‌موو لایه‌ك، كاریگه‌ری و قورسایی سه‌ركردایه‌تیی كورد و سه‌رۆك بارزانی كه دواجار ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌ستوور درا، سه‌ره‌ڕایی كه‌موكورتییه‌كان، باشترین بژارده بوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له چوارچێوه‌ی عێراق هه‌موو لایه‌ك كۆ بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ستوور وه‌ك خۆی بڕگه و ماده‌كانی جێبه‌جێ بكرێ و ئه‌ك و مافه‌كانی هاووڵاتییان به باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه جێبه‌جێ بكرێت، زۆرباش ده‌بێت، له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌كیش رێككه‌وتنمان هه‌بێت، هه‌وڵمان داوه ئه‌و حكوومه‌ته سه‌ركه‌وتوو بێت، هه‌وڵیش دراوه كه ئه‌و حكوومه‌ته داخوازییه‌كانی گه‌لی كورد جێبه‌جێ بكات كه زۆرجار ئه‌مه نه‌كراوه و پێچه‌وانه‌كه‌یمان بینیوه. ئێمه هاوكار و پاڵپشت ده‌بین بۆ داخوازییه‌كانی گه‌لانی عێراق، به‌ڵام ده‌بینین گرفتیان بۆ حكوومه‌ت دروست كردووه، هه‌مان تێڕوانیشمان بۆ ئه‌م حكوومه‌ته ده‌بێت و هاوكار و پاڵپشت ده‌بین بۆ سه‌ركه‌وتنی، له‌باره‌ی گه‌لی كوردستان مافه ده‌ستوورییه‌كان جێبه‌جێ بكات و ئه‌و مادانه‌ی بوونه‌ته گرفت به‌تایبه‌تی بۆ گه‌لی كوردستان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م حكوومه‌ته وه‌ك حكوومه‌ته‌كانی تر بێت، جارێكی تر كێشه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه كه ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق ناكات .
گره‌نتی بۆ ئه‌و به‌ڵێنانه چییه كه چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی به‌كوردی داوه له حكوومه‌تی نوێ؟
هه‌موو حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان كه كورد به‌شدارییان تێدا كردووه، به‌ڵێنێكی زۆریان به‌كورد داوه و رێككه‌وتنی فه‌رمی كراوه، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ نه‌كراون یان فه‌رامۆش كراون، بۆیه ناتوانین بڵێین چ گره‌نتییه‌ك هه‌یه كه ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ بكرێن، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان ئه‌وانه‌ی له ده‌وڵه‌ت به‌شدارن و حكوومه‌ت به‌ڕێوه ده‌به‌ن، سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و دادگاكان، ده‌توانن وابكه‌ن كه به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان و عێراق له‌به‌رچاو بگرن و خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن، ئێمه‌ش هاوكار و پشتیوان ده‌بین.
پارتی و سوننه‌كان ئێسته هاوپه‌یمانن، ئه‌م لێكگه‌یشتنه تا چه‌ند كاریگه‌ریی ده‌بێت له داهاتوودا؟
بێگومان نه‌ك پارتی و سوننه‌كان، ته‌نانه‌ت لایه‌نه شیعییه‌كانیش تا لێكتێگه‌یشتن هه‌بێت و تا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كتر و بیر و به‌رنامه هه‌بێت، هه‌موومان ده‌توانین خزمه‌ت به‌و وڵاته بكه‌ین و ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنین و بگه‌ینه قۆناغێكی تر، هه‌مووان له خه‌می ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شار و شارۆكه‌كانكمان بین، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی روو بدات، وا ده‌كات پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق په‌كی بكه‌وێت.
پرسی یاسای نه‌وت و گاز و شنگال له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چیی لێ دێت؟
هه‌ڵوێستی پارتی به‌رانبه‌ر ئه‌و پرسه روون و ئاشكرایه، لباره‌ی شنگالیش پارتی به‌شێكی كاریگه‌ر بووه له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی كه پارتی پێداگری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پرسی شنگال یه‌كلا بكرێته‌وه. هاوكات ده‌بێ یاسای نه‌وت و گاز به‌شێوه‌ی جێگیری یاسایی یه‌كلا بكرێته‌وه كه ئه‌مه به مافی خۆمانی ده‌زانین، له رابردوودا قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر كراوه و ئه‌مه یه‌كێكه له مه‌رجه‌كان، چاوه‌ڕێش ده‌كرێ حكوومه‌تی داهاتوو ئه‌و مه‌رجانه جێبه‌جێ بكات.
به‌ڵێنه‌كان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ نه‌كراون
پێت وایه سه‌رۆك كۆمار رۆڵی خۆی ده‌بینێت له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان؟
بێگومان سه‌رۆك كۆمار ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌كار بهێنێ، رۆڵ و كاریگه‌ریی له عێراق و ناوچه‌كه ده‌بێت، بۆیه ئه‌مجاره‌ش پشتیوانیی دكتۆر له‌تیفمان كرد، چونكه گه‌یشتینه ئه‌و بڕوایه‌ی سه‌رۆك كۆماری پێشتوو هیچ رۆڵێكی نه‌بینی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌كار نه‌هێنا، تا ئێسته 55 ماده‌ی ده‌ستوور پشتگوێ خراوه، له كاتێكدایه سه‌رۆك كۆمار پارێزه‌ری ده‌ستووره، بۆیه به‌هه‌موو تواناكانمانه‌وه كارمان بۆ له‌تیف ره‌شید كرد و ده‌نگمان پێی دا، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ین ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌كار بهێنێ.
قسه‌تان له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی پافڵ تاڵه‌بانی چییه كه گوتوویه‌تی پارتیمان تێك‌شكاند؟
ماوه‌ی ساڵێكه پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق په‌كخرا و وڵات تووشی نه‌هامه‌تی بوو كه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه سیاسییه وه‌ستابوو، پافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه پێداگری له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح ده‌كرد كه تاكه كاندیدی ئه‌وانه بۆ سه‌رۆك كۆمار، له هه‌موو دانیشتنه‌كان مه‌رجی سه‌ره‌تا و كۆتایی ئه‌وه‌بوو كه مساوه‌مه له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح ناكه‌ن و تاكه كاندیدیانه، به‌بڕوای ئێمه پۆستی سه‌رۆك كۆمار موڵكی پارتی و یه‌كێتی و هیچ لایه‌نێكی تری سیاسی نییه، به‌ڵكو ئه‌و پۆسته ده‌ستكه‌وت و پشكی كورده و پێویسته له ناوماڵی كورد یه‌كلا بكرێته‌وه، ئێمه زۆر ڕێچاره‌مان خسته به‌رده‌م یه‌كێتی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته، به‌ڵام ڕازی نه‌بوون، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی گه‌لی كوردستان، ئه‌مجاره‌ش به‌ده‌م كێشه‌كانه‌وه چووین و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د كاندیدی پارتی خۆی كشانده‌وه و پشتگیریمان له له‌تیف ره‌شید كرد، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌رهه‌م ساڵحمان قبووڵ نه‌بوو.
بینیمان یه‌كێتی و نوێنه‌رانی له په‌رله‌مانی عێراق، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ پارت و لایه‌نی سیاسیی تر به‌هه‌موو توانایانه‌وه شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌یان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ به‌رهه‌م ساڵح كۆ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ده‌رنه‌چوو و دكتۆر له‌تیف بووه سه‌رۆك كۆمار كه ئه‌ویش ئه‌ندامی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه. له‌باره‌ی قسه‌كانی پافڵ تاڵه‌بانی و ئه‌وانه‌شی لابه‌لا قسه ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن ئه‌وه تاكتیكی یه‌كێتی خۆی بووه، به بڕوای من ئه‌و قسه‌یه دووره له ڕاستی، بابه‌ته‌كه‌یان پێ هه‌زم نه‌كرا، ئه‌گه‌رنا ئه‌و قسانه‌ی پافڵ تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆكی حزبێكی دیار، كاتی ئه‌وه نه‌بوو بڵێ كاك هۆشیارمان تێك‌شكاند و كاك ڕێبه‌رمان تێك‌شكاند، ئێمه دوو حزبی سیاسین كه له كوردستاندا پێكه‌وه خه‌باتمان كردووه، هاوكات ده‌نگمان داوه به كه‌سێك كه ئه‌ویش ئه‌ندامی ئه‌و حزبه‌یه، به‌ڵام له‌دوا وێستگه‌دا زانییان بۆیان ناچێته‌سه‌ر، ده‌ڵێن پاڵێوراوی ئه‌وانه و با پیرۆزیان بێ، ئێمه‌یش ده‌ڵێین گرنگ ئه‌وه‌یه بتوانێ خزمه‌تی هاونیشتمانیانی كوردستان و عێراق بكات . گرنگ ئه‌وه‌یه 16ی ئۆكتۆبه‌رێكی تر دووباره نه‌كه‌نه‌وه و خاكمان هه‌رزانفرۆش نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی پافڵ راست بێ كه ده‌ڵێ تاكتیكی خۆمانه و كاندیده‌كه‌مان ده‌رچوو، ئه‌ی چۆن تا دوا خوله‌ك پشتگیری‌یان له به‌رهه‌م ساڵح ده‌كرد، كه‌واته ئه‌وان جارێكی تر له ناوخۆیان خیانه‌تیان كرد و به‌رهه‌م ساڵحیان فنیش كرد.
هەولێر/ شۆخان رەشید