مه‌حموود عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری سلێمانی، له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رژمێری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، باس له‌وه ده‌كات 20ی ئایار به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵیش، سه‌رژمێریی گشتی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رژمێری به كوێ گه‌یشتوون؟
ئاماده‌كارییه‌كان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چن و گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و قۆناغه‌ی كه ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رژمێریی گشتی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ببه‌ین.
ئه‌وه‌ی له 20ی مانگی داهاتوو ده‌كرێت چییه؟
ئه‌وه‌ی له 20ی مانگی ئایار ده‌كرێت تاقیكردنه‌وه‌یه، واته به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی سه‌رژمێری ده‌كرێت تا بزانرێت ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رژمێری گشتی بكه‌ین، له هه‌ر شوێنێك گرفت هه‌بوو چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین، له هه‌ر شوێنێك كه‌موكورتی هه‌بوو رێكی ده‌خه‌ین، له كوێ ئاماده نین زیاتر چاكی بكه‌ین، ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن كادر و كارمه‌نده‌كانی ئامارن.
ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی ئه‌مجاره چ شێوازێكه؟
ئه‌لیكترۆنییه و زیاتر گرنگی به بواری نه‌خشه و تابلێت ده‌به‌ستێت، كاره‌كان و چۆنیه‌تیی ئه‌نجامدانی كاری حه‌زم و ژماره‌لێدان له‌و ئه‌زموونییه ده‌كرێت، چه‌ند شوێنێك دیاری كراون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونییه‌كه‌ی تێدا بكه‌ین و ئامانجمانه بزانین له‌و ماوه‌یه‌ی ئاماده‌كاری كراوه گرفت هه‌یه یان نا.
له دوای پرۆسه ئه‌زموونییه‌كه چی ده‌كرێت؟
راهێنانی كادر و ئه‌وانه ده‌كرێ به كاری سه‌رژمێری هه‌ڵده‌ستن كه مامۆستایان و كارمه‌ندانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ن، له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها كاری حه‌زم و ژماره‌لێدانیش ده‌كه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی نزیك ده‌بینه‌وه له سه‌رژمێریی گشتی.
سه‌رژمێری گشتی ده‌كه‌وێته كه‌ی؟
رۆژی 20ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ سه‌رژمێریی گشتی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، ره‌نگه ببێته كۆتا سه‌رژمێری و پێویستمان پێی نه‌بێت، له‌و ماوه‌یه‌دا تا ده‌گه‌ینه سه‌رژمێریی گشتی، هه‌ر شتێك پێویست بوو ده‌یكه‌ین و گۆڕانكاری ده‌كه‌ین.
ئه‌و فۆرمه چۆنه و چی له خۆ ده‌گرێت؟
بۆ هه‌ر تاك و خێزانێك نزیكه‌ی 100 پرسیار دانراوه، به وردی و هه‌موو شتێكی له خۆ گرتووه، هه‌ر له كاری رۆژانه و ده‌وام و هاتن و چوون و ماڵ و كه‌لوپه‌ل و چوونه ده‌ره‌وه و بازاڕ و خواردن و هه‌موو بواره‌كانی ژیانی له خۆ گرتووه، زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ورد ده‌كرێت.
هیچ رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداره له‌و سه‌رژمێرییه؟
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له‌گه‌ڵ چوار كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی گرێبه‌ستی هه‌یه، ئه‌وانیش به‌شدارن و به هاوكاری سندووقی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و كاره جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
سه‌رژمێرییه‌كه چ بوارێك له خۆ ده‌گرێت؟
له كۆتاییدا رێژه‌ی بێكاری، ئاستی داهاتی تاك، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خێزان، رێژه‌ی هه‌ژاری نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی عێراق، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانیش راده‌گه‌یه‌نرێت، بژێوی خێزان و تاك، هه‌رچی پێوه‌ندیی به تاك و خێزان و داوده‌زگاكان و باڵه‌خانه‌كان، بواری دیمۆگرافی و ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌رده، ئابووری، كار، بێكاری، مردن، ژیان و خزمه‌تگوزارییه‌كان به وردی ده‌رده‌خرێن.
دیمانه‌ی/ هۆشیار عه‌لی