كونسوڵی وڵاتان داواكارییەكی بافڵ تاڵەبانییان رەت كردەوە

:: PM:01:53:09/11/2022 ‌
نیوەڕۆی ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی لە هەولێر، لەگەڵ كونسوڵی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی كوردستان كۆ بووەوە، ئەوەیش بۆ ئەوەی نیگەرانی خۆی بەوان رابگەیەنێت كە بەرپرسێكی حزبەكەی تیرۆرست بووە و داواكراوە، چاودێرێكیش هۆكاری نەچوونی كونسوڵی ئەو وڵاتانە بۆ سلێمانی ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەم نۆی تشرینی دووەم، رێبین سەلام چاودێری سیاسی، بە "وشە"ـی راگەیاند، لە رێكاری دیپلۆماسی وایە، تۆ ئیشت بە كەسێكە بۆیە سەردانی دەكەی، نەك ئەوەی ئەوان ئیشیان پێی بێت، ئەوەی بافڵ تاڵەبانیش لە هەولێر لەگەڵ كونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی بانگێشتی مەكتەبی سیاسیی حزبەكەی كردووە، ئەوەیە ئیشی پێیانە.

ئەو شوێنەیە بە دەست گرووپی چەكدار و بوونی دەزگای سیخوڕی وڵاتێك لەو شارە كە هەموومان دەزانین بەمدواییە چەندان كەسی تێدا كوژراون.
زیاتر گوتی، یەكێك لە هۆكارەكانی تری نەچوونی ئەو كونسوڵانە بۆ سلێمانی، نائارامیی ئەو شوێنەیە بە دەست گرووپی چەكدار و بوونی دەزگای سیخوڕی وڵاتێك لەو شارە كە هەموومان دەزانین بەمدواییە چەندان كەسی تێدا كوژراون.

باسی لەوەش كرد، نوێنەری وڵاتان ناچنە شوێنێك ڕۆژنامەنووس تێدا بگیرێ‌ یان تیرۆر بكرێ‌، هەڕەشە و چاوسووركردنەوە لە هاووڵاتییان هەبێت، بۆیە دەرئەنجامی ئەوەیە نوێنەری ئەو وڵاتانە لە شوێنێكی نائارام ئامادە نین بتبینن، چونكە ئەوانیش بەرپرسیاریەتییان لەسەرە.
 
ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەولێر، لەگەڵ دیپلۆماتكار و كونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان كۆ بووەوە، ئەوەیش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بووەتە نوكتە و دەڵێن، لە سلێمانی هێزە و بازوو و چەك پێشان دەدات، لە كۆتایی بۆ گفتوگۆ و بینینی نوێنەری وڵاتان و كەشێكی ئارام دێتە هەولێر.

پێشتر بڕیار بوو ئەو كۆبوونەوە لە هاوینەهەواری دووكان ئەنجام بدرێ‌، بەڵام نوێنەری ئەو وڵاتانە رەتیان كردەوە بچنە سنووری سلێمانی بۆ كۆبوونەوە



وشە - تایبه‌ت