تۆرك كۆنڤێرته‌ر یان كلاجی گێڕ ئۆتۆماتیك، بریتییه له پارچه‌یه‌كی میكانیكی كه به‌شێكه له گێڕ، به كوردی واته ''گۆڕه‌ری تۆرك'' و به زمانی بازاڕ پێی ده‌ڵێن ''تۆڕباین یان كلاجی گێڕ ئۆتۆماتیك'' كه ئه‌م كلاجه له‌سه‌ر بنه‌مای هایدرۆلیك كار ده‌كات.
ئیدریس عوسمان پیرۆت ئه‌ندازیاری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' له‌باره‌ی كاری ئه‌م كلاجه‌وه گوتی، كلاجی گێڕ ئۆتۆماتیك هه‌ڵده‌ستێت به گواستنه‌وه‌ی جووڵه و هێز و خێرایی له بزوێنه‌ره‌وه بۆ گێڕ، به‌هه‌مانشێوه‌ی كلاجی گێڕی مانوێڵ، كه هه‌ردووكیان یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ ئیشكردنی بزوێنه‌ر له كاتی وه‌ستان و ئیستۆپگرتندا، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی قاچ له‌سه‌ر پایده‌ر دابنێیت.
''شوێنی كلاجی گێڕ ئۆتۆماتیك ده‌كه‌وێته نێوان بزوێنه‌ر و گێڕه‌وه، پێك دێت له چوار به‌ش كه ئه‌مانه‌ن: ''تۆرباین و په‌مپ و سته‌یته‌ر له نێوان هه‌ردووكیان و هایدرۆلیك'' له‌ناویدا.
پرسیاری ئه‌وه‌مان كرد كه ئیشی سه‌ره‌كی ئه‌م به‌شه چییه؟ له وه‌ڵامدا گوتی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كار و فه‌رمانه‌كانی ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: گواستنه‌وه‌ی جووڵه له بزوێنه‌ر بۆ ناو گێڕ بۆكس و پاشان بۆ درایڤ شه‌فت یان ئه‌كسڵه‌كان.
دووه‌م: كاتێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ت وه‌ستاوه یان ئیستۆپ ده‌گری، ئاوا له رێی تۆرك كۆنڤێرته‌ره‌وه وا ده‌كات بزوێنه‌ر به سه‌ربه‌ستی ئیش بكات.
سێیه‌م: گۆڕینی و خێرایی و تۆركه‌كان له بزوێنه‌وه بۆ گێڕ.
چواره‌م: ئیشپێكردنی په‌مپی هایدرۆلیكی ناو گێڕبۆكس.
پێنجه‌م: هێوركردنه‌وه‌ی له‌رزینی بزوێنه‌ر و ڕێگریكردن له گواستنه‌وه‌ی بۆ ناو گێڕبۆكس.
هۆشداری ئه‌وه‌یش ده‌دات كه باشترین ڕێ بۆ پاراستنی ئه‌م به‌شه، به‌كارهێنانی هایدرۆلیكی گونجاو و كوالێتی به‌رزه، چونكه خراپبوونی كلاجه‌كه تووشی خه‌رجییه‌كی زۆرت ده‌كات و گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت تێكده‌دات.