کۆمپانیای ئیتاڵی لامبۆرگینی ناچار کراوە کە ئۆتۆمبێلی جۆری کۆنتاج بەتەواوەتی لە بازاڕەکاندا بکشێنێتەوە، چونکە کێشەیەکی هەیە و دەبێ چارەسەر بکرێت.
ماڵپەڕی ''
caranddriver'' ئەوەی خستە ڕوو کە بەڕێوەبەرایەتی نیشتیمانی بۆ سەلامەتی لێخوڕین ''NHTSA'' ئاشکرای کردووە، لامبۆرگینی بەهۆی قاڵانەوەی جامی سەر بزوێنەرەکەی پێویستە ئۆتۆمبێلی جۆری ''کۆنتاج'' لە بازاڕ بکشێننەوە.
کۆمپانیاکە ناچار دەکرێ هەموو ئۆتۆمبێلەکان بکشێنێتەوە کە ئەو کێشەیەیان هەیە
لەبەر ئەم کێشەیە لامبۆرگینی هەرچی ئۆتۆمبێلە لە جۆری کۆنتاج لە دنیادا دەیگەرێنێتەوە و بەڵێنی ئەوە دەدات قەرەبووی ئەو کەسانە بکاتەوە کە ئۆتۆمبێلەکەیان کڕیوە.
كۆمپانیای لامبۆرگینی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی وه‌رزشی و گرانبه‌ها، له ساڵی 1963 له وڵاتی ئیتاڵیا و له‌لایه‌ن گرووپی كۆمپانیاكانی ڤۆلكسواگنه‌وه دامه‌زراوه، ئه‌م كۆمپانیایه دروستكه‌ری ئۆتۆمبێلی گرانبه‌هایه، هه‌ندێك جۆری ئۆتۆمبێلی هه‌یه كه نرخی ده‌گاته سه‌روو یه‌ك ملیۆن دۆلار، به‌ڵام له‌ڕووی كوالێتی ئۆتۆمبێله‌كانی یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه.