رێكخه‌ری ژووری یاسایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، دژی پڕۆژه‌یه‌كی بافڵ تاڵه‌بانی ده‌وه‌ستێته‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند حزبێك باسی كردبوو كه گوایه ئه‌نجوومه‌نێكی باڵای سیاسیی دروست بكرێ.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 26ی تشرینی دووه‌م، چۆمان محه‌مه‌د رێكخه‌ری ژووری یاسایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له وتارێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هه‌ر حزبێك باوه‌ڕی به‌خه‌باتی په‌رله‌مانی و مه‌ده‌نی و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم هه‌بێت، عه‌یبه‌یه له‌گه‌ڵ دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی حزبه‌كان بێت دیاره ئه‌م حزبانه‌ی ئێسته باوه‌ڕیان به ره‌وایه‌تی هه‌ڵبژاردن و متمانه‌ی خه‌ڵك نه‌ماوه، بۆیه بیر له شوێنگره‌وه ده‌كه‌ن، له جیاتی به‌هێزكردنی په‌رله‌مان و دامه‌زاراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، كۆبوونه‌وه حزبییه‌كانیان ده‌كه‌ن به سه‌نته‌ر.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان نووسیویه‌تی، دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی حزبی قۆناغێكی پاشه‌كشێی راسته‌قینه‌یه، به تایبه‌ت به‌شی زۆری ئه‌م حزبانه له رووی ده‌نگ و متمانه‌ی خه‌ڵكه‌وه ته‌نیا وه‌ك دوكانێكی سیاسی لێی ده‌ڕوانرێت، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش نه‌ك نابێت له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی له‌م چه‌شنه بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه پێویسته زۆر دژیشی بێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردووی، بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ چه‌ند حزبێكی سیاسیی پێشنیازێكی له‌وجۆره خرابوویه ڕوو كه ئه‌نجوومه‌نێكی سیاسیی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان پێكبهێنرێ.