دوای نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی وریا غه‌فووری ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئێران، به دانانی بارمته ئازاد كرا. دوێنێ هه‌ندێك ده‌نگۆ له‌سه‌ر ئازادكردنی بڵاو كرابووه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به فه‌رمی ئازادكردنه‌كه‌ی راگه‌یه‌نرا.
ماڵپه‌ڕی میزان كه سه‌ربه ده‌زگای دادی ئێرانه بڵاوی كرده‌وه، غه‌فووری چووه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ری دادگای تاران و دوای لێپرسینه‌وه و دانانی بارمته ئازاد كراوه.
ئه‌و به تۆمه‌تی بێڕێزیكردن به هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئێران و بانگه‌شه‌كردن دژی كۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
وریا غه‌فووری كه كورده و خه‌ڵكی سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، پێشتریش له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی ئێران، كێشه و ته‌نگژه ئابوورییه‌كان و گرانی، هه‌ڵوێستی هه‌بووه و له خۆپێشاندانه‌كانی ئێرانیش ئه‌و یاریزانه پاڵپشتی خۆی بۆ خه‌ڵك راگه‌یاندبوو.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، غه‌فووری له تیمه‌كانی تۆپی پێی تاران، سپاهانی ئیسفه‌هان، ئیستقلال و چه‌ند تیمێكی تر یاری كردووه و 27 یاریی نیشتمانیشی هه‌بووه.
وریا غه‌فووری له ساڵانی رابردوودا به‌رده‌وام پاڵپشتی له خه‌ڵك كردووه و ته‌نانه‌ت به‌رانبه‌ر لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و هێرشی سوپا بۆ سه‌ر فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه و سه‌ركوتكردنی خۆپێشانده‌ران، خاوه‌ن هه‌ڵوێست بووه.
ئێمه‌ش ده‌بێ ببینه زمانی ئه‌وان
جارێكیان غه‌فووری بۆ میدیاكانی ئێران گوتی، ''كاتێك باس له پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كرێ، ئیتر تۆپی پێ بۆ من هیچ ئه‌وله‌وییه‌تێكی نییه، هه‌وادارانی تۆپی پێ به هه‌زاران كێشه دێننه یاریگا و هانمان ده‌ده‌ن تا سه‌ربكه‌وین، بۆیه ئێمه‌ش ده‌بێ ببینه زمانی ئه‌وان و ده‌نگیان بگه‌یه‌نین، نازانم ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئێران بۆچی شه‌رمه‌زار نابن كاتێك ئه‌م رووداوانه ده‌بینن.''
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێت كه دوای زانینی قه‌ده‌غه‌كردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی غه‌فووری، لایه‌نگرانی وریا غه‌فووری له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وێنه‌ی ئه‌ویان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرده‌وه و پێیان گوت، تۆ له ناو دڵی خهڵكدای و پێویستت به‌وه نییه حكوومه‌تی ئێران وێنه‌كه‌ت بڵاو بكاته‌وه.