له ویلایه‌تی په‌نسلڤینیای ئه‌مه‌ریكا، پیاوێك بۆ ماوه‌ی ساڵانێكی زۆره تیمساحێكی هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و به‌خێوی ده‌كات، به‌ڵام له گه‌شتێكیاندا بۆ ویلایه‌تی جۆرجیا، پیاوه‌كه تیمساحه‌كه‌ی لێ ون ده‌بێت و ئێسته به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی دۆزینه‌وه‌ی تیمساحه‌كه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی ئایار، ئاژانسی ''
ئه‌سۆشیه‌تد پرێس'' بڵاوی كرده‌وه، پیاوێك له ئه‌مه‌ریكا كه كێشه ده‌روونییه‌كانی له ڕێی هه‌ڵگرتنه‌وه و به‌خێوكردنی تیمساحێكه‌وه چاره‌سه‌ر كردبوو، ئێسته تیمساحه‌كه‌ی لێ ون بووه و خه‌م دایگرتووه، پیاوه‌كه ناوی جۆی هێنییه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌هۆی به‌خێوكردن و به ماڵیكردنی تیمساحه‌كه، ناوبانگ و بینه‌رێكی زۆری له خۆی كۆ كردووه‌ته‌وه.
جۆی تیمساحه‌كه‌ی ناو نابوو واڵی و به‌هۆی دیار نه‌مانیه‌وه، خه‌مۆكی دووچاری خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه، جۆی باوه‌ڕی به‌وه نییه تیمساحه‌كه به شێوازێكی خۆڕسك دیار نه‌مابێت، به‌ڵكو پێی وایه كه‌سێك له پشت دیار نه‌مانیه‌وه‌یه و تیمساحه‌كه‌یان لێ رفاندووه.
لە ویلایەتی جۆرجیا بەخێوکردنی تیمساح سنووردار کراوە
جێی باسه له گه‌شتی جۆیدا بۆ ویلایه‌تی جۆرجیا، تیمساحه‌كه دیار نه‌ماوه، له ویلایه‌تی جۆرجیا یه‌كێك له یاساكان بریتییه له‌وه‌ی به‌خێوكردنی تیمساح و ماڵیكردنی به بێ بوونی ڕێپێدانی یاسایی قه‌ده‌غه‌یه، پێشتریش شاره‌زایانی بواری ئاژه‌ڵداری ڕایان گه‌یاندبوو، به‌خێوكردنی تیمساح مه‌ترسیداره و ئامانیان نییه.
ئێسته جۆی سه‌رگه‌ردانه و وێڵه به دوای واڵیدا، جۆی ده‌ڵێ، ئه‌و تیمساحه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كێشه ده‌روونییه‌كانی و خه‌مۆكییه‌كه‌ی له كۆڵ بێته‌وه، بۆیه بێزاره به دیارنه‌مانی تیمساحه‌كه‌ی.