هونەرمەند ژینێ ئەترووشی، گۆرانییەكی نوێی بە ناوی "مالا من" لە كەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاو كردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم دووی ئایار، هونەرمەند ژینێ ئەترووشی ڕای گەیاند، ئەو گۆرانییە نوێیەی لە نووسین و میلۆدیی خۆیەتی و ئەفشین شوكری كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام داوە، كاری میكس و ماسترینگی عەلی شەریفزادە كردوویەتی.
ژینێ گوتی، "گۆرانییە نوێیەكەم پێشكەشی هەموو هەوادارەكانم دەكەم، بەتایبەت ئەوانەی دەنگی منیان پێ خۆشە، ئەوە تایبەتترین دیاری منە پێشكەشیان بكەم و هیوادارم ئەو بەرهەمە نوێیەم بەدڵی هەموو لایكیان بێت".
ژینێ ئەترووشی تەمەنی 26 ساڵە و خەڵكی شاری دهۆكە، خاوەنی چەندان بەرهەمی گۆرانییە. نوێترین بەرهەمیشی بەناوی "مالا من" بڵاو كردەوە.