بوومەلەرزەیەك لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك هەستی پێ‌ كرا

:: PM:01:49:06/02/2023 ‌
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاووڵاتییانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك، هەستیان بە لەرینەوەی زەوی كرد و لە ماڵەكانیان هاتنە دەرەوە.

ئەمڕۆ دووشەم شەشی شوبات، لە سەعات 1:32 لە هەرێمی كوردستان، هاووڵاتییان هەستیان بە بوومەلەرزە كرد و لە ماڵەكانیان هاتنە دەرەوە.

ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی بڵاوی كردووەتەوە، لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك و مووسڵ و دیالە و بەغدا هەست بەو بوومەلەرزەیە كراوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سەعات  4:17 بوومەلەرزەیەك بە پلەی 7.8 بە پێوەری رێختەر، سنووری نێوان سووریا و عێراق و توركیای گرتەوە كە چەقی كاریگەریی بوومەلەرزەكەش، زیاتر شاری مەڕەش و باكوری رۆژهەڵاتی شاری غازی عەنتاب بووە كە بە دووری 22 كیلۆمەتر و قووڵایی 10 كیلۆمەتر بووە.
 
‎دوای سێ خولەك لە بوومەلەرزەكەی شاری مەڕەش و غازی عەنتاب، لە سەعات 4:20 لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هەستی پێ كرا كە مەزندە دەكرێت پلەكە 4.7 بە پێوەری رێختەر، كاریگەری لە هەرێمی كوردستان هەبووبێت و لە پارێزگای دهۆك زیاتر هەست بە رووداوی بوومەلەرزەكە كراوە.



وشە - رامیار جەواد