بەهۆی هێنانی ژنی دووەم مێردەكەی كوشت

:: PM:02:33:14/03/2023 ‌
ساڵی رابردوو لە نەجەف ژنێك چەند فیشەكێك بە هاوسەرەكەی دەنێت و دەیكوژێت، هۆكاری كوشتنەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ژنی دووەمی هێناوە.

ئەمڕۆ سێشەم 14ـی ئادار، دادگای تاوانەكانی نەجەف سزای لەسێدارەدانی بۆ ئەو ژنە دەركرد كە ساڵی ڕابردوو هاوسەرەكەی كوشت.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، دادگای تاوانەكانی نەجەف، سزای لە سێدارەدانی دژی ژنێك دەركرد، هۆكارەكەشی كوشتنی هاوسەرەكەیەتی كە بە فیشەك تاوانەكەی ئەنجام داوە.

ئەو تاوانە ئەو كاتە بووە كە ژنەكە زانیویەتی هاوسەرەكەی هاوسەرگیریی لەگەڵ ژنێكی سووری ئەنجام داوە.

سەرچاوەكە لە دادگا رای گەیاندووە، بڕیارەكە لەسەر بنەمای مادەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969ی هەمواركراوی عێراق دەرچووە.

تاوانەكە ئەو كاتە ساڵی رابردوو ژنێك لە نەجەف، بە هاوكاریی كوڕەكەی بەچەند فیشەكێك هاوسەرەكەی بریندار كردبوو، تاوانەكەش لە ناوەندی شاری نەجەف بوو، هاوسەرەكەی بەهۆی برینەكەیەوە گیانی لە دەست دا.



وشە - رامیار جەواد