به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی رۆژ به ڕۆژ ته‌كنه‌لۆجیای مۆبایل پێش ده‌كه‌وێت، ئێسته ڕێیه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مۆبایله ونبووه‌كه‌ت یان دزراوه‌كه‌ت بدۆزیته‌وه، شاره‌زایه‌كیش ئاشكرای ده‌كات.
محه‌مه‌د خدر شاره‌زای بواری ته‌كنه‌لۆجیای مۆبایل و خاوه‌نی فرۆشگه‌ی مۆبایل، بۆ ''وشه'' گوتی، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی باسی ده‌كه‌م ته‌نیا بۆ ئایفۆن ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌رنامه‌یه‌كیان داناوه به‌ناوی ''Find My'' كه تێیدا ده‌توانی لۆكه‌یشنی خۆت بكه‌یته‌وه، زانیارییه‌كانت دانێی له‌ناویدا به‌و مه‌به‌سته‌ی ئه‌گه‌ر مۆبایله‌كه‌ت ون كرد یانیش دزرا، له‌ڕێی به‌رنامه‌كه‌وه بیدۆزیته‌وه.
لێمان پرسی به‌رنامه‌كه چۆن كار ده‌كات؟
له وه‌ڵامدا گوتی، به‌رنامه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك كار ده‌كات، كاتێك ئایفۆنه‌كه‌ت ون كردووه یان لێت دزراوه، له‌ڕێی ئایفۆنێكی تره‌وه ''ئه‌پڵ ئای دی و ئای كلود'' داخڵ ده‌كه‌یت و ده‌چیته سه‌ر به‌رنامه‌ی ''Find my'' ، نهخشهیهكت بۆ ده‌كاته‌وه و پێت ده‌ڵێ مۆبایله‌كه‌ت ئێسته له كوێیه.
''به‌ڵام ده‌بێ سه‌ره‌تا خۆت له‌و به‌رنامه‌یه زانیارییه‌كانت داخڵ كردبێت، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا بتوانی مۆبایله‌كه‌ت بدۆزیته‌وه، ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌شێوازێكی تریش به‌كار دێت، كاتێك دوو ئایفۆنت پێیه و دانهیهكیانت ون كردووه، ده‌توانی ئه‌و ئایفۆنه‌ی ونت كردووه له‌ڕێی به‌رنامه‌كه بیخه‌یته سه‌ر زه‌نگ تا شوێنه‌كه‌ی ده‌دۆزیته‌وه، به‌ڵام له بیرت بێ ده‌بێت هه‌ردووكیان یه‌ك ئه‌پڵ ئای دییان له‌سه‌ر بێت''. ئه‌م شاره‌زایه وای گوت.
به‌هۆی جه‌نجاڵی مێشكی خه‌ڵكه‌وه، له‌وانه‌یه زوو زوو مۆبایله‌كه‌ت له شوێنان له بیر بكه‌یت، نه‌ك هه‌ر له سه‌یران، كاتێك ده‌چیته شوێنی قه‌ره‌باڵغیش له‌وانه‌یه مۆبایله‌كه‌ت ون بێت و نه‌یدۆزیته‌وه، بۆیه ئه‌م ڕێیه زۆرباشه و ده‌توانی به ئاسانترین ڕێ شوێنی مۆبایله‌كه‌ت دیاری بكه‌یت.