له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له بۆنه‌كانی ئادار و نه‌ورۆز و مانگی ڕه‌مه‌زان، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نرخی گۆشتی سوور به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی خواستی زۆر و كه‌میی ئاژه‌ڵه له بازاڕی ناوخۆ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی مارس/ئادار، به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونی "وشه" بۆ نرخی گۆشت و خواستی هاووڵاتی، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا خه‌ڵكێكی ئێجگار زۆر ڕوو له كڕینی ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌یران، له‌مباره‌یه‌وه یه‌كێك له فرۆشیارانی گۆشتی سوور، به "وشه"ی گوت، ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خه‌ڵك گۆشتیان كڕیوه زیاتر بۆ سه‌یرانه‌كانیان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه نرخی گۆشت له‌چاو چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئێجگار زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه.
نرخی یه‌ك كیلۆ گۆشتی سووری نهرمهك گه‌یشتووه‌ته 19 هه‌زار
له‌باره‌ی نرخی گۆشت، فرۆشیارهكهی گۆشت ئه‌وه‌شی گوت، ئێسته نرخی یه‌ك كیلۆ گۆشتی سووری نهرمهك گه‌یشتووه‌ته 19 هه‌زار دینار، واته ئه‌مڕۆ چوار هه‌زار گرانتر بووه له‌چاو دوێنێ و ڕۆژانی پێشتر كه كیلۆی به 15 هه‌زار بوو. گۆشتی به ئێسكیش كیلۆی به 16 هه‌زاره.
نرخی گۆشتی مه‌ڕ و مانگا به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، له هه‌ندێك ناوچه‌ی به‌غدا بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك گه‌یشتووه‌ته 20 هه‌زار دینار، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره نرخی گۆشت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ببێته‌وه له‌چاو ساڵانی ڕابردوو.
پسپۆڕان ده‌ڵێن، "گرانبوونی نرخی گۆشتی سوور به‌هۆی كه‌میی ئاژه‌ڵه له بازاڕی ناوخۆ، عێراقیش ئه‌و ئاژه‌ڵانه له توركیا و ئێرانه‌وه هاورده ده‌كات، به‌مدواییانه‌ش ئه‌م هاورده‌كردنه كه‌می كردووه". ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له هه‌ندێك بازاڕ خه‌ڵك ئاژه‌ڵێكی زۆر ده‌كڕن به‌هۆی نزیكبوونه‌وه له مانگی ره‌مه‌زان.