لەناو 170 وڵاتی دنیادا عێراق پلەی 11مینی وەرگرتووە بۆ هەرزانیی بەنزین

:: PM:12:00:20/03/2023 ‌
پێگەی "گڵۆباڵ پێترۆڵ پرێسیس" لیستێكی بەناوی 170 وڵاتی دنیای بڵاو كردووەتەوە كە نرخی بەنزینی دیاری كردووە، لەو وڵاتانەدا عێراق پلەی 11مینی وەرگرتووە لەبارەی هەرزانیی بەنزین.

ئەو پێگەیە لیستەكەی بۆ ئەم مانگە "ئادار"ی ئەمساڵ بڵاو كردووەتەوە، عێراق لە هەرزانیی بەنزین بەپێی لیستی مانگەكانی پێشتر، لەم لیستەدا یەك پلە بەرزتر بووەتەوە، بەوەی نرخی یەك لیتری بەنزین بە 514 سەنتە و لە لیستەكەدا ناوی 11مینی وەرگرتووە.

بەپێی لیستەكە لەناو وڵاتە عەرەبییەكاندا عێراق پلەی پێنجەمی وەرگرتووە كە لە دوای لیبیا، میسر، جەزائیر و كوێت دێت.

بەپێی لیستەكە لە دنیادا ڤەنزوێلا پلەی یەكەمی وەرگرتووە كە لەو وڵاتە یەك لیتری بەنزین بە 16 سەنتە، بەدوایدا لیبیا دووەم، ئێران سێیەم، ئەنگۆلا چوارەم و جەزائیرش پێنجەمی وەرگرتووە.

لە لیستەدا دواترین ناو هۆنگ كۆنگ هاتووە كە لەو وڵاتەدا نرخی بەنزین زۆر گرانە، بەوەی یەك لیتر بە دوو دۆلار و 942 سەنتە، بەر لەویش سووریا دێت كە نرخی یەك لیتری بەنزین لەو وڵاتە بە دوو دۆلار و 614 سەنتە.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د